رووداو دیجیتاڵ
لە بودجەی ئەمساڵی عێراق زیاتر لە 12 تریلیۆن دیناری قەرزە. 400 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان لە قەرزی بودجەدا دیاریکراوە. هەروەها هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت لە وەرگرتن و دانەوەی قەرزەکانی عێراق.
یەکێک لە سەرچاوەکانی بودجەی ئەمساڵی عێراق قەرزە، کە زیاتر لە 12 تریلیۆن دینارە، لە نێویدا بڕی 400 ملیار دینار لە دانەوەی شایستەی بانکی بازرگانیی عێراقییە، لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە. قەرز دەکەوێتە بازنەی خەرجییە سەروەرییەکان. سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، کاتێک قەرزی دەرەکی لەسەر خەرجیی سەروەریی دەدرێتەوە، هەرێمی کوردستانیش لە دانەوەی بەشدار دەبێت.
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە بەڕێوەچوو. یەکێک لە سەرچاوەکانی بودجە قەرزە کە لە بودجەی ئەمساڵدا زیاتر لە 12 ترلیۆن دینارە.
د. عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "قەرزەکان کە قەرزی ناوخۆیی و دەرەکیین (12 ترلیۆن و 750 ملیار و 981 ملیۆن و 21 هەزارە) لە نێویاندا بڕی 400 ملیار دینارە لە دانەوەی شایستەی بانکی بازرگانیی عێراقییە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە."
بەپێی پرۆژەکە کۆی گشتیی قەرزەکان، نزیکەی 20 ترلیۆن و 750 ملیارە. بە شێوەیەک قەرزی ئەمساڵ 12 ترلیۆن و 350 ملیار و 981 ملیۆن و 21 هەزارە. هەروەها زیاتر لە 8 ترلیۆن و 114 ملیار دینار قەرزی دیکەن، کە قەرزی بەخشین و هاوکاری و سوو و خەرجی دیکەن.
قەرز دەکەوێتە بازنەی خەرجە سەروەرییەکان، سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، کاتێک قەرزی دەرەکی لەسەر خەرجیی سەروەریی دەدرێتەوە، هەرێمی کوردستانیش لە دانەوەی بەشدار دەبێت کە 12.67٪ـە، بەڵام لە وەرگرتنی قەرزە دەرەکییەکاندا، تەنیا 2٪ یان 3٪ـی قەرزەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت.
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بە چەند قەرز وەربگرن، هەر ئەوەندە دەدەنەوە.
پرۆژەیاساکە کە بۆ سێ ساڵ ئامادەکراوە، لە خشتەی قەرزەکاندا نزیکەی 100 جۆر قەرزی دەرەکی و ناوخۆ، بەخشین و هاوکاری و سوو و خەرجی دیکەن کە ئاماژەیان بۆ کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ