گوته‌بێژێکی حه‌شدی شه‌عبی: ئه‌مریكا له لووتكه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌ما
رووداو - هەولێر
له دۆخی قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆدا شار به‌گشتی بێده‌نگه، به‌ڵام ده‌نگی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ئاسمانی شاری كه‌ركووكی ته‌نیوه، به‌شێوه‌یه‌كی نزم ده‌سوڕێنه‌وه، سه‌رباری بوونی هێزێكی زۆر له‌نێو شاردا، به‌ڵام خه‌ڵك هه‌ست به ترس و دڵەڕاوكێ ده‌كه‌ن، چونكه له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داعشدا هێنده‌ی ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر ئاسمانی شارەکەدا نهسوڕاونهتهوه.
به‌پێی زانیاریی هه‌واڵگریی میدیاكانی ئه‌مریكا، راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌كانی هاوپه‌یمانان ئاماده‌كارییه بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی، به دیاریكراوی حیزبوڵڵا، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ههڕهشانەشدا حیزبوڵڵا به‌شێك له پێگه‌كانی له كه‌ركووكه‌وه تاوەکو خوورماتوو جێگۆڕكێیان كردووه و له چه‌ند شوێنێك كشاونه‌ته‌وه.
به‌ڵام گرووپه‌كانی دیكه‌ی حه‌شدی شەعبی رهتیدهكەنهوه له ناوچه دابڕێندراوه‌كان بكشێنه‌وه، گوێ به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكاش ناده‌ن.
عه‌لی حوسه‌ینی، گوته‌بێژی میحوه‌ری باشووری حه‌شدی شه‌عبی دەڵێ "ناوچه‌ی خۆمه بۆ كوێ ده‌ربچم، خۆ ئه‌مریكا به‌رپرسی من نیه، من به‌شێكم له سیسته‌می به‌رگریی عێراق، ئێمه گوێ ناده‌ین به ئه‌مریكا، ئه‌مریكاش باش ده‌زانێت حه‌شدی شەعبی ئێستا، حه‌شدی شه‌عبیی ساڵی 2014 نییه، ئه‌مریكا له لوتكه‌دا نه‌ما، ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌ما".
كورد هۆشداری ده‌دات له كشانه‌وەی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، چونكه جموجوڵه‌كانی داعش له لایه‌ك و هه‌ره‌شه‌ی هێشرش كردنه سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌كی دیكه چاره‌نووسی ناوچه دابرێنراوه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسیه‌ك كه ئه‌نجامه‌كه‌ی روون نیه.
یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی سوننه، ساڵانێك پاڵپشتیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی ده‌كرد دژ به هێزه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام ئێستا په‌شیمانه پێیوایە سوننه له ئه‌نجامی پیاده‌كردنی ئه‌و سیاسه‌ته باجی گه‌وره‌ی داوه.
د. عه‌بدولڕه‌زاق شەمه‌ری، کەسایەتیی دیاری سوننەی عێراق دەڵێ "سوننه‌كان په‌شیمانن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، چونكه به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مانه گه‌یشتن به لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئێستا عه‌ره‌بی سوننه ئاماده‌یه بۆ هاوپه‌یمانی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تیدا كه بتوانێت رزگاریان بكات له داگیركاری ئێرانی".
حه‌شدی شه‌عبی زیاتر له 130 هه‌زار چه‌كداری هه‌یه، به‌سه‌ر 67 بۆ 70 گرووپدا دابه‌شبوون، ئه‌مریكا زۆربه‌ی ئه‌و گرووپانه وه‌كو باڵی ئێران له عێراق ته‌ماشاده‌كات.