محەممەد شیاع سوودانی داوای چۆڵکردنی باڵەخانەی سێ وەزارەت دەکات

07-03-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای چۆڵکردنی باڵەخانەکانی سێ وەزارەت دەکات، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ئەو وەزارەتانە رووبەری فراوانیان هەیە و نزیکن لە شوێنی بازرگانییەوە. جێگری سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق  دەڵێت: "حکومەت دەیەوێت میترۆ و شەمەندەفەر دروستبکات و شەقامەکان فراوانبکات، بۆیە کۆکردنەوەی فەرمانگە و وەزارەتەکان لە شوێنێکدا چارەسەرێکە بۆ نەهێشتنی قەرەباڵخی."
 
رۆژی 21-2-2023، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی بەڕێوەبەری نووسینگەکەیەوە نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتەکانی: "نەوت، بازرگانی، پیشەسازی و کانزاکان" کردووە و داوایکردووە ئەو سێ وەزارەتە باڵەخانەکانیان چۆڵ بکەن بە پاساوی ئەوەی ئەو وەزارەتانە رووبەری فراوانیان گرتووە و شوێنەکانیان نزیکن لە سەنتەرە بازرگانییەکانیەکانەوە.
 
بەپێی نووسراوەکە، داواکارییەکە بە لەبەرچاوگرتنی زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان و ئەو ئاوەدانییەیە کە لە بەغدا دەستیپێکردووە و بۆ وەبەرهێنانکردنەوەیە لە زەویی ئەو وەزارەتانە.
 
رۆژی سێشەممە، 7-3-2023، سۆزان مەنسوور، جێگری سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رۆژی 12ـی مانگی رابردوو بە نووسراوی فەرمی داواکارییەکم ئاراستەی سەرۆکوەزیران کرد بۆ ئەوەی کار لەسەر دروستکردنی پایتەختێکی کارگێڕی بکات، چونکە قەرەباڵخیی شەقامەکانی بەغدا بێزارکەرن و رێگەی 10 خولەک بە نیو کاژێر دەبڕیت، بۆیە باشترە وەزارەت و فەرمانگەکان لە کۆمەڵگەیەکدا کۆبکرێنەوە لە دەوروبەری بەغدا کە زەوییەکی زۆری لێیە."
 
رۆژی پێنجشەممە، 2-3-2023، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق 16 پڕۆژەی بۆ نەهێشتنی قەرەباڵخیی شەقامەکانی بەغدا راگەیاند کە چەندین پرد و دروستکردنی شەقام و یەکتربڕ لەخۆدەگرێت.
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: "دۆخی ئێستای شارێکی وەکو بەغدا کە گەورە و گەشە دەکات لە رووی دانیشتووان و ئاوەدانکردنەوەوە زۆر پێویستی بەو پڕۆژانە هەیە، ئەمڕۆ ئێمە دەمانەوێت ئەو کێشانە بخەینەڕوو و چارەسەربکەین کە هاووڵاتی رۆژانە بەدەستیانەوە دەناڵێنێت، هەر هاووڵاتییەک یان هەر فەرمانبەرێک دوو کاژێری دەوێت تاوەکو دەگاتە شوێنی کارەکەی یان بەجێگەیاندنی کارەکەی."
 
بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە کۆتایی ساڵی 2022دا حەوت ملیۆن و 460 هەزار ئۆتۆمبێل لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، لەکاتێکدا ژمارەی ئۆتۆمبێل لە ساڵی 2021دا حەوت ملیۆن و 27 هەزار بووە، واتە بە رێژەی 6٪ زیادیکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سواڵکەرێک لە شەقامێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزیری کاری عێراق رازی دەبێت مووچە بۆ سواڵکەر ببڕدرێتەوە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رەزامەندی دەربڕی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی ئەو کەسانە بگرێتەوە دەرۆزەکەر(سواڵکەر)ن. ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت: "بەشێک لەو سواڵکەرانە لەلایەن باندەکانی مافیاوە بەکاردەهێندرێن."