کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بۆ رووداو: 22 هەزار پەنابەرى سووریایی تۆمارکراون

07-01-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەت کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند 22 هەزار پەنابەرى سوورى لەلایان تۆمار کراون کە لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستان و هیچ پەنابەرێکى دیکەى ئەو وڵاتە لەلایان تۆمار نەکراوە کە دواى رووخانى دەسەڵاتى پێشووى سووریا پەنایان بۆ عێراق بردبێت.
 
عەلى جەهانگیر، گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ وکۆچبەرانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: 22 هەزار پەنابەرى سووریایی لەلای ئەوان تۆمارکراون کە لە 10 کەمپى سنوورى هەرێمى کوردستاندان، بەڵام لە سنوورى دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵى هیچ کەمپێک بۆ ئەو پەنابەرانە نییە.
 
عەلى جەهانگیر گوتی: "ئەو 22 هەزار پەنابەرە سووریاییە ئەوانەن لە دواى رووداوەکانى سووریا لە 2011 پەنایان بۆ هەرێمى کوردستان بردووە و تەنیا بە ژمارە زانیارییان لەسەریان هەیە نەک بە وردەکاریى دیکەى ناوەکانیان و هاوکارییەکانى وەزارەتەکەمان نایانگرێتەوە".
 
ساڵى 2011 خۆپێشاندان و دواتر، بەهۆی شەڕی نێوان ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵاتى پێشووى سووریا، زیاتر شەش ملیۆن هاوڵاتى سووریایی بەهەموو پێکهاتەکانییەوە  بوونەتە پەنابەر، زۆرینەى هاونیشتمانیانى کوردى رۆژئاواڤاى کوردستان کە بوونەتە پەنابەر، پەنایان بۆ هەرێمى کوردستان بردووە.
 
گوتەبێژەى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند، ئەو ئاوارە سووریاییانە تۆمار نەکراون، کە لە دواى روخانی رژێمی بەشار ئەسەد پەنایان بۆ عێراق بردووە.
 
7ـی کانوونى یەکەم و رۆژێک بەر لە رووخانى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد، زیاتر لە دوو هەزار و 490 کەس، سەرباز و ئەفسەرى سوپاى ئەو وڵاتە لەگەڵ ژمارەیەک کارمەند و پاسەوانى دەروازەى سنووریى ئەلبوکەمالى سووریا، پەنایان بۆ عێراق برد.
 
19ـی کانوونى یەکەم، 1905 سەرباز و ئەفسەر لەگەڵ 36 فەرمانبەرى سڤیل لە رێگەى دەروازەى قائیمى عێراقەوە لەسەر داواى خۆیان گەڕانەوە وڵاتەکەیان، بەوپێیە زیاتر لە 540 سەرباز و پلەدارى سوپا ماون، کە نەگەڕاونەتەوە. 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

ئەنجوومەنی سوننەکان پێشنیاز بۆ سەرۆککۆمار دەکەن پێش 25ـی ئەم مانگە پەرلەمان کۆببێتەوە

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان داوایان لە سەرۆککۆمار کرد رۆژی یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دیاری بکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانی؛ پێشنیازیشیان کرد ئەو کۆبوونەوەیە بەر لە 25ـی کانوونی یەکەم بێت.