لە کێشەی نێوان هۆزەکانی عێراق زۆر جار چەکی بێ مۆڵەت بەکاردەهێندرێت

07-01-2023
ئەنمار غازی
چەند ئەندامی هۆزێک لە باشووری عێراق بە چەکەوە
چەند ئەندامی هۆزێک لە باشووری عێراق بە چەکەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ناوبەناو لە ئەنجامی کێشەی نێوان هۆزەکان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، چەکی بێ مۆڵەت بەکاردەهێندرێت. لەو شەڕانەدا هەندیکجار هاووڵاتییان دەکوژرێن و بریندار دەبن؛ هێزە ئەمنییەکانیش ناوە ناوە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەک و راپێچکردنی خاوەنەکانیان بۆ دادگە ئەنجام دەدەن. 
 
لیوا ناسر عەلی نووری، بەڕێوەبەری کاروباری هۆزەکان لە وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، "ساڵی 2022 لە رێگەی دەستەی راوێژکاران و تیمە تایبەتەکانمانەوە توانیمان 2403 کێشە و ناکۆکیی نێوان هۆزەکان چارەسەربکەین. بۆ ئەم مەبەستە لیژنە و دەستەی تایبەتیی راوێژکاران و پیاوماقوڵانمان لە سەرجەم پارێزگاکان دامەزراندووە و ئەوانیش لە زۆربەی کێشەکاندا رۆڵی نێوەندگیرییان گێڕاوە. ئەوان رۆڵی زۆر باشیان گێڕاوە لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک".  
 
وەزارەتی ناوخۆ زنجیرەیەک بڕیار و رێکاری تووندی لەبارەی پێدانی مۆڵەتی چەک هەڵگرتن گرتووەتەبەر. ئەم رێکارانە کاریگەری راستەوخۆیان لە کەمکردنەوەی چەک هەبووە. جگە لەوەش، بەردەوام هەڵمەتی ئەمنی بۆ دەستگرتن بەسەر چەکە بێ مۆڵەتەکان ئەنجام دەدات. 
 
لیوا خالید مەحنا، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوە کرد، "پار هەزاران چەکی سووک و مامناوەند و کەرەستەی دیکە دەستیان بەسەرداگیرا. ئەم سیاسەتەی وەزارەتی ناوخۆ نەک تەنیا بەردەوام دەبێت، بگرە لە قۆناخەکانی داهاتووشدا فراوانتر دەبێت. وەزارەتی ناوخۆ ویستێکی بەهێزی هەیە لە کۆنترۆڵکردنی چەک و هێشتنەوەی لەژێر دەستی دەوڵەت. چەندین رێکاری تووندمان گرتووەتەبەر بەتایبەتی تووندکردنی رێکاری پێدانی مۆڵەتی چەک هەڵگرتن." 
 
بەر لە راگەیاندنی ئامارە فەرمییەکان، تۆڕی میدیایی رووداو لە سەرچاوەی ئەمنییەوە زانیاری دەستکەوت بەوەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەماوەی ساڵێکدا دەستی بەسەر زیاتر لە 45 هەزار چەکی جیاوازدا گرتووە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کرێکاری بەنگلادیشی لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

عێراق خزمەتگوزارییەکی ئەلیکترۆنی بۆ رێکخستنی کاری کرێکارانی بیانی رادەگەیێنێت

ئەمینداریێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، خزمەتگوزارییەکی نوێی ئەلیکترۆنی بۆ رێکخستنەوەی کاروباری کرێکارانی بیانی لە عێراق رادەگەیێنێت و دەڵێت، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.