لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق: لە 2003ـەوە قەبارەی گەندەڵی 400 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

06-12-2022
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
گەندەڵی لە عێراق بووەتە هۆی تەواونەبوونی پرۆژەکان
گەندەڵی لە عێراق بووەتە هۆی تەواونەبوونی پرۆژەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پرۆژەی قەنات جەیش لە بەغدا دەبوو لە ماوەی ساڵێکدا بەو شێوەیەی کە دیزاینکراوە تەواو بکرێت، بەڵام ئێستا 12 ساڵ بەسەر وادەی تەواوبوونی تێپەڕیوە، کەچی هێشتا لە وێرانەیەک دەچێت. 
 
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دانی بەوەدانا کە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە خەرجکراوە، بەڵام پارەکە خوراوە و پرۆژەکەش بە تەواونەکراوی جێهێڵدراوە. ئەوە نموونەیەکە لە هەزاران پرۆژە کە گەندەڵی رێگربووە لە تەواو کردنی. 
 
کازم عەلوان، خانەنشینێکە لە بەغدا و دەڵێت: خزمەتگوزاری بەهیچ شێوەیەک نییە، هیچ چاودێرییەک لەلایەن حکومەتەوە نییە، ئەمە جێگەی داخە و زۆر نیگەرانمان دەکات. پێویستە حکومەت چاودێری ئەمەی بکردایە، حکومەت دەبێت سەیری بارودۆخی وڵات و خەڵک بکات، خەڵک تەواو ماندووە. 
 
شێخ ئیبراهیم محەممەد، هاووڵاتییەکە لە بەغدا و دەڵێت: بەغدای جوان و خاوەن مێژوو بەم شێوەیەی لێ هاتووە، زبڵ و خاشاک دایپۆشیوە، ئەمە راستییەکە دەبێت بزانین، خزمەتگوزاری لەخوار سفریشەوەیە و هیچ شتێک ناکرێت، هیچ خزمەتگوزارییەک لە بەغدا نییە. 
 
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان، قەبارەی گەندەڵی لە عێراق لە ساڵی 2003ـەوە 400 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، دوایین جار کە بەدزی سەدە ناوبراوە، دیارنەمانی 3.7 ترلیۆن دینارە لە دەستەی باجی عێراق . 
 
هادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت: پێشتر کە حکومەت کاربەڕێکەربوو، دادگەی فیدراڵی بریارێکی دەکرد بە ژمارە 121 پەرلەمانی کۆت و بەندکرد کە نەتوانین لێپێچینەوە یان دوورخستنەوە بکەین، بەڵام ئێستا بەرنامەمان هەیە و چاوەڕوانی رۆژانی داهاتوو دەکەین، مانگێک بۆ دوو مانگ چاودێری وردی کاری حکومەت دەکەین. 
 
وەک ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: لێپێچینەوەیەکی بەهێز لە پەرلەمانەوە دەستپێدەکات، ئەویش خۆی لە لێپێچینەوە بە کۆکردنەوەی 25 واژۆی پەرلەمانتار و دواتر میوانداریکردنی بەرپرسان و ئاراستەکردنی پرسیاری پەرلەمانی بۆ چاودێرییەکی وردیی دۆسییەکانی گەندەڵی دەبینێتەوە. 
 
گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن هۆکارێکی سەرەکی ئەو قەیرانانەن کە بەسەر خەڵکی عێراقدا هاتوون، بەجۆرێک وایکردووە رێژەی  هەژاریی بۆ 31% بەرز ببێتەوە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.