رووداو - هەولێر
خۆپیشاندانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەردەوامە و بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لەماوەی 10 رۆژی خۆپێشانداکانی عێراقدا 97 کەس کوژروان.
خۆپیشاندەرانی عێراق سوورن لەسەر داواکارییەکانیان کە خۆی لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکی عێراق دەبینێتەوە.
بە گوتەی نەتەوە یەکگرتووەکان، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەراورد بە خۆپیشاندانەکانی سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر ئارامگرتووتربوون، بەڵام بەکارهێنانی چەک و پێشێلکاری لەلایەن هێزە ئەمنیەکان و کەسانی چەکدارەوە بەدی دەکرێت.