سێ تەقینەوەی خۆکوژی لە تکریت و سامەڕا روویاندا

06-11-2016
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن تەقینەوە تکریت سامەڕا
A+ A-

رووداو - هەولێر 

رۆژی یەکشەممە 6-11-2016 سێ خۆکوژ لە شاری تکریت و قەزای سامەڕا خۆیان تەقاندەوە و بوونە هۆی کوژرانی نزیکەی 20 کەس، کە بەشێکیان زیارەتکاری ئێرانین.

بەپێی میدیا عێراقییەکان بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە لەکاتێکدا خەڵکی بەرەو کارەکانیان دەچوون، خۆکوژێک کە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن بووە، خۆی لەنزیک دەروازەیەکی شارەکە تەقاندەوە و بووە هۆی کوژرانی بەلایەنی کەمەوە 13 کەس.

تەقینەوەکەی تکریت هەروەها بووەتە هۆی برینداربوونی نزیکەی 30 کەس، هێزە ئەمنییەکانیش دوای تەقینەوەکە رێوشوێنێکی ئەمنی تووندیان لە شارەکە گرتووەبەر. 



لە قەزای سامەڕاش کە نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە باشووری تکریتەوە دوورە، خۆکوژێرک بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو خۆی لەنێو گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبێلدا تەقاندەوە، کە زیارەتکارانی مەزاری ئیمام عەسکەری لێی وەستابوون، پاشان خۆکوژێکی دیکە خۆی لەهەمان شوێن تەقاندەوە، بەهۆیەوە نزیکەی 10 کەس کوژران.

لە قەزای سامەڕا هێزە ئەمنییەکان قەدەخەکردنی هاتووچۆیان راگەیاند، میدیا ئێرانییەکانیش باس لەوە دەکەن "بەشێک لە قوربانیانی تەقینەوەکەی سامەڕا زیارەتکارانی ئێرانین".



داعش بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکانی لە ئەستۆگرت 

رێکخراوی داعش لە راگەیەندراوێکدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاویکردووەتەوە بەرپرسیارییەتی تەقینەوەکانی لەئەستۆگرت و بەپێی راگەیەندراوەکەشی ئەو کەسانەی خۆیان تەقاندووەتەوە عێراقین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە