پەرلەمانتارێك: حیزبوڵڵای لوبنانی رازی نییە جەعفەری بێتە پەرلەمان
رووداو - بەغدا
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ تاووتوێکردنی ناوی کاندیدەکانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ وهزارهتەكانی به‌رگری و پیشه‌سازی و دەنگدان لەسەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوە كۆدەبێتەوە.
له دانیشتنی ئەمڕۆ (پێنجشەممە 6-10-2016) لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بانهگێشتکردنی ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق دەدرێت، بۆ ئەوەی لە پەرلەمان لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت، لەبارەی ئەو بەڵگانەی لەبارەی خۆی و وەزارەتی دەرەوە کۆکراونەتەوە.
عادل نووری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند "من لە لیژنەی دەستپاکیم و ماوەیەکە کار لەسەر دۆسییەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەم، چەند بەڵگەیەکمان هەیە کە وەزیری دەرەوەی عێراق لەڕووی دارایی گەندەڵی کردووە، بۆیە داوامان کردووە پەرلەمان بانگهێشتی بکات".
عادل نووری گوتیشی "ئیبراهیم جەعفەری نەیتوانیووە وەک دیپلۆماسییەک کاربکات و پەیوەندییەکانی عێراقی بەرەو خراپی بردووە و لەبەریتانیاش گەندەڵی لەسەری هەیە. ئێمە لە پەرلەمان لەبارەی ئەو پرسانە پرسیاری لێدەکەین".
ئەو پەرلەمانتارە كوردە دەڵێت "بۆ بانگهێشتکردنی جەعفەری، چەند وڵاتێکی دەوروبەر هاتوونەتە سەر خەت بۆ ئەوەی جەعفەری نەیەتە پەرلەمان، بەتایبەت حیزبوڵڵای لوبنانی رازی نییە جەعفەری بێتە پەرلەمان".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته به تاڵه‌كانی حكومه‌ت، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق مانگی داهاتوو ناوه‌كان پێشكه‌ش بكات، ئەوەش له‌كاتێكدایه سێ پاڵیۆراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هه‌شت پاڵیۆراوی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی "به‌هۆی لێنههاتووییان" ره‌تكراونه‌ته‌وه.
حكومه‌تی عێراق به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی به‌شێك له وه‌زیران و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كیان چه‌ند پۆستێكی بە به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه، له‌نێویاندا وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، ناوخۆ، به‌رگری، بازرگانی و پیشه‌سازی.