لە دەروازەی مێران زیارەتکارانی ئێرانی بەبێ پاسپۆرت دێنە عێراق

06-09-2022
فریا یونسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی ئێران لە دەروازەی سنووریی مێران لە پارێزگای ئیلام دەڵێن، کێشەی هاتووچۆ بۆ عێراق بە "بەڵگەی کاتی" چارەسەر بووە و زیارەتکاران دەتوانن بەبێ پاسپۆرت و "بەڵگەی کاتی،" هاتووچۆ بکەن.
 
رۆژی شەممە تەلەڤیزیۆنی ئێران بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی "بەڵگەی کاتیی هاتووچۆ"یان پێ بووە، عێراق رێگەی پێنەداون و گەڕاونەتەوە.
 
عەلی عەباس شەفیعی، قایقمامی شاری مێران، گوتی: هۆکاری ئەو کێشەیە ئەوە بووە کە وەزارەتی ناوخۆی عێراق نامەی دەربڕینی رەزامەندیی لەسەر ئەو بەڵگەی هاتووچۆیە بۆ دەروازەی سنووریی زەرباتییە نەناردووە.
 
محەممەد شەرەفی، فەرماندەی قەرارگای ئەڕبەعین سەر بە پۆلیسی ئێران، رۆژی دووشەممە گوتی، "ئەم کێشەیە چارەسەر بووە و کەس نەگەڕاوەتەوە."
 
تەلەڤیزیۆنی ئێران رۆژی شەممە لە زاری بەرپرسانی پۆلیسی پاسپۆرتی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، ئەو زیارەتکارانەی کە پاسپۆرتیان نییە، "بەڵگەیەکی کاتی"یان پێدەدرێت و دەتوانن گەشتی ئەڕبەعین بکەن.
 
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق رۆژی شەممە لە تویتێکدا داوای لە زیارەتکارە ئێرانییەکان کرد "پابەندی هاوڕێکی، رێوشوێنە گشتییەکان و یاساکانی عێراق بن."
 
رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەش کرد، "میوان دەبێت... بە مۆڵەتی فەرمی و پاسپۆرتەوە و رێزدانان بۆ بەرپرسانی پەیوەندیدار و هێزە ئەمنییەکان و یاساکانی وڵات" بێتە نێو عێراقەوە.
 
دەروازەی سنووریی مێران بەهۆی نزیکیی زیاتری لە شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق، زیاترین زیارەتکار هاتووچۆی پێدا دەکەن، بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای ئیلام، تاوەکو نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 5ی ئەیلوولی 2022، واتە لە ماوەی حەوت رۆژدا زیاتر لە 678 هەزار زیارەتکار لەو دەروازەیەوە هاتوونەتە نێو عێراق.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی سووتانی بازاڕی شۆرجە لە بەغدا. وێنە: رووداو

ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی شۆرجەی بەغدا زیانی نیو ملیۆن دۆلاری لێکەوتووەتەوە

ئاگر لە بازاڕی شۆرجە لە ناوەڕاستی بەغدا کەوتەوە، زیاتر لە 40 ئۆتۆمبێلی بەرگریی شارستانی و ئەمیندارێتیی بەغدا بەردەوام هەوڵی کۆنترۆلکردنی ئاگرەکەیان دا، بەڵام ئاگرەکە بۆ زیاتر لە شەش کاژێر بەردەوام بوو و زیانێکی زۆری مادیی لێکەوتەوە