سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە؛ هەمواری دامەزراوەی شەهیدان لە بەرنامەی کاردایە

06-08-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ  

سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و هەمواری یاسای پەرلەمان و یاسای دامەزراوەی شەهیدان لە بەرنامەی کاردایە. 
 
بڕیارە کاژێر یەکی دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 07-08-2024 پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و بەرنامەی کار لە 6 بڕگە پێکهاتووە.
 
دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، رۆژی سێشەممە 06-08-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای پەرلەمانی عێراق و دامەزراوەکانی، ژمارە 13ی ساڵی 2018.
 
ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق گوتی، "بەشێک لە پەرلەمانتاران داوای هەمواری یاساکەیان کردووە و واژۆیان بۆ کردووەتەوە. دەکرێت یەکێک لە بڕگەکانی هەموارەکە پەیوەندی بە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانەوە بێت و بەشێوەیەک هەموار بکرێتەوە کە دەرگەی بەربژێربوون بۆ ئەو پۆستە بکرێتەوە کە ئێستا لەنێوان مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی ماوەتەوە".
 
بڕگەکانی دیکەی دانیشتنەکە بریتین لە دەنگدان بە پرۆژەیاسای خوێندنی زانکۆی حکومی تایبەت؛ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دامەزراوەی شەهیدان، ژمارە 2ی ساڵی 2016؛  خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای شارە پیشەسازییەکان ژمارە2ی ساڵی 2019؛ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای نووسراوی دادنووسی ژمارە 33ـی ساڵی 1998؛ پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای سەندیکای دەرمانسازانی عێراق، ژمارە 112 ساڵی 1966.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق.

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی 11 نزیکەی 99 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ راگەیاند. بەپێی ئاماری کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتیی ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو گەیشتە 98 ملیۆن و 869 هەزار و 824 بەرمیل.