باوکێک لە بەغدا منداڵەکەی بە زنجیر هەڵدەواسێت

06-08-2023
ئەنمار غازی
منداڵەکە دەڵێت، بەهۆی ئەوەی دەستکاریی ئۆتۆمبێلەکەی باوکی کردوووە، باوکی وایلێکردووە
منداڵەکە دەڵێت، بەهۆی ئەوەی دەستکاریی ئۆتۆمبێلەکەی باوکی کردوووە، باوکی وایلێکردووە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

حوسێن ئەو منداڵەى ناوچەى موشاهەدەى باکوورى بەغدایە کە هێشتا تەمەنى 10 ساڵى تێنەپەڕاندووە، باوکی تووندوتیژى بەرامبەر کردووە و بە زنجیر بەستوویەتی بە بنمیچى خانووەکەیانەوە، دایکى حوسێن دەڵێت، بەهۆى بزۆکى و گوێڕایەڵى نەکردنەوە وایلێکردووە. 
 
دایکی حوسێن، ئەو مامەڵەیەى هاوژینەکەشى بەستووەتەوە بە هاندانى لەلایەن چەند کەسێکەوە بۆ بەکارهێنانى مادەى هۆشبەر وەک چارەسەرێک بۆ نەخۆشی گەدەى کە وای لێکردووە مامەڵەی لەگەڵ منداڵەکانى بگۆڕێت.       
 
حوسێن شوجاع، ئەو منداڵەى تووندوتیژى بەرامبەرى کراوە دەڵێت، "باوکم منی بە زنجیر بەستەوە لەبەرئەوەى دەستکارى ئۆتۆمبێلەکەیم کردبوو، ئەمەش ئاسەوارى لێدانێتى لەسەر چاوم."
 
دایکی حوسێنیش دەڵێت، "ئەو سەر بەکێشەیە و کەلـلەڕەقى لەگەڵ باوکیدا دەکات، کاتێک رێگرى لێدەکات لە شتێک، شتێکى لەوە گەورەتر دەکات، لەسەر کارێکى  مەترسیدار لێیدا و دیمەنەکەى گرت بۆ ئەوەى بۆ ئەو کەسەى بسەلمێنێت کە مافى لەلاى کوڕەکەى بووە کە لەپێناو ئەودا لێیداوە، ئەو چەکەش کە پێى گیرا هى ئەوەیە کە پێشتر لەگەڵ حەشدی عەشایەرى کارى کردووە و  لە ماڵەکەدا ھێشتویەتییەوە بۆ بەرگرى لەخۆکردن، ئەو مادە هۆشبەرەش کە پێى بووە بۆ ئەوەى نەبووە بیفرۆشێت، بەڵکو لایەنێک لەو ناوچەکە تووشی خواردنى کردووە بەمەبەستى چارەسەرى ئازارى گەدە و ریخۆڵەى."
 
وەزارەتى ناوخۆی عێراق ئاماژە بەوەدەکات کە ئەو منداڵەى لە تووندوتیژى رزگارکردووە و باوکى لەسەر ئەوە دەستگیرکراوە. وەزارەتەکە دەڵێت: باوکی حوسێن تۆمەتبارە بەو کارە نامرۆڤانەیە، ئەوە جگە لەوەى کە مادەى هۆشبەر و چەکێکى بێموڵەت لە ماڵەکەیدا گیراوە. 
 
لیوا عەدنان حەموود سەلامى، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنى خێزان و منداڵ دەڵێت، "تێبینیى ئەوەمان کردووە کە بەم دواییە ئەم جۆرە مامەڵانە زیادیان کردووە، زۆرینەیان کاتێک لە رێگەى هێڵێکى گەرمەوە پێمان دەگات و دەچینە ئەو ماڵە زیاتر لە 50% بۆ 60% ى ئەوانەى تووندوتیژن، ئەوانەنن کە بەکارهێنەرى مادەى هۆشبەرن."
 
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى کە دەست رووداو کەوتوون، لە نیوەى یەکەمى ئەمساڵدا 16 هەزار دۆسیەى تووندوتیژى خێزانى لە عێراق تۆمارکراون، ئەوەش ئاماژەیەکى مەترسیدارە بۆ زیادبوونیان بەراورد بە ساڵانى رابردوو، کە هۆکارى زۆرە، لەوانە بەکارهێنانى مادەى هۆشبەر، هەژارى و بەکارهێنانى نادروستى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.  
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرگریی عێراق خولى ئەفسەران دەکاتەوە؛ 'پێشمەرگە دەتوانێت بەشدار بێت'

وەزارەتى بەرگریى عێراق خولێکى ئەفسەران بۆ دەرچووانى زانکۆ لە هێزە ئەمنییەکانى عێراق دەکاتەوە. جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق دەڵێت: "پێشمەرگەش دەتوانن بەشدار بن".