رووداو دیجیتاڵ
رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق رایگەیاند، وەڵامەکان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئەرێنین، بۆیە "با هەمووان بزانن کە شۆڕشگێڕان بەردەوامن لە شۆڕشەکەیان تاوەکو داواکارییەکان جێبەجێ دەکرێن. هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش بووەتە داواکارییەکی جەماوەری و سیاسی و جێگرەوەی نییە."
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رۆژی شەممە 6ی ئابی 2022 لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند، "وەڵامەکان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئەرێنین. هاوکات، جەماوەر و هۆزەکان و ئەکادیمیستەکان لەگەڵ دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و گوتاربێژانی مینبەری حوسێنی و تەنانەت بەشێکی زاناکانی حەوزەی زانستیی پیرۆز و بەشێکی سەرکردە سیاسییەکانی کورد و سوننە و شیعە بەدەم بانگەوازەکەوە هاتن."
رێبەری رەوتی سەدر داوا لە لایەنگرانی دەکات "هەڵوێستێکی جیددی بنوێنن بۆ رزگارکردنی عێراق لە چنگی گەندەڵی و پاشکۆیی، بۆئەوەی رێڕەوی پرۆسەی سیاسی، کە زیانی بە بەندەکان و وڵات گەیاندووە، راستبکەینەوە. بۆیە وەرن لەسەر یەک قسە رێکبکەوین و کرداری جیددی و راستەقینە بکەین و با لە گفتوگۆی لاواز دووربکەوینەوە، چونکە عێراق پێویستی بە کردارە نەک گوفتار. گەلیش چاکسازیی راستەقینەی دەوێت، کە رزگاریان دەکات لەو نەهامەتییەی کە تێیدان."
سەدر رووی گوتەکانی لە خۆپێشاندەران کردووە و دەڵێت، "با هەمووان بزانن کە شۆڕشگێڕان بەردەوامن لە شۆڕشەکەیان تاوەکو داواکارییەکان جێبەجێ دەکرێن، ئەوان هیچکات دەستبەرداریان نابن، چونکە ئەمە دوا هەل و تاکە هەلە، بۆیە خۆشەویستان بەردەوام بن تاوەکو داواکارییەکان جێبەجێ دەکرێن.. بەڵێ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بووەتە داواکارییەکی جەماوەری و سیاسی و دەستەبژێری و جێگرەوەی نییە، گەندەڵکارانیش لە هەر شوێنێکن با [دەمیان داخەن و] بێدەنگ بن."
ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای هەفتەی رابردووەوە لایەنگرانی رەوتی سەدر لە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق لە ناوچەی سەوز لە بەغدا مانگرتنیان راگەیاندووە و رێگەنادەن پەرلەمان کۆببێتەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ