سێ کەس لە دیوانیە سەرى کەسێک دەپەڕێنن و جەستەى دەشێوێنن
رووداو دیجیتاڵ
دەزگا ئەمنییەکانى عێراق دەستگیرکردنى سێ کەسیان راگەیاند، گوایە سەرى کەسێکیان پەڕاندووە و تەرمەکەیان شێواندووە.
ئەو سێ کەسە لەلایەن (شانەى باز)ى سەر بە یەکەى هەواڵگریى وەزارەتى ناوخۆى عێراقەوە دەستگیر کراون.
بەگوێرەى راگەیێندراوی وەزارەتى ناوخۆى عێراق، ئەو سێ کەسە لە دیوانیە کەسێکیان کوشتووە و جەستەکەیان شێواندووە.
بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسی دیوانیە وردەکارى رووداوەکەى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە قەزاى حەمزەى ئەو پارێزگایە روویداوە و "ئەو سێ کەسە سەرى کەسێکیان پەڕاندووە و هەڵاتوون."
پۆلیسی دیوانیە ئاماژەى بەوە داوە، تۆمەتبارەکان هەڵاتوون بۆ قەزاى نەهرەوان لە دیوانیە و دواتر چوونەتە شارى نەجەف و لەوێ دەستگیر کراون.