پەرلەمانی عێراق 3ـی تشرینی یەکەم وەک رۆژی نیشتمانی دیاری دەکات

06-05-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر دوو پڕۆژەیاسا دەدات و خوێندنەوەى دووەمیش بۆ سێ پڕۆژەیاساى دیکە دەکات. یەکێک لەو پڕۆژەیاسایانەی دەنگیان لەسەر دەدرێت جەژنی نیشتمانیی عێراقە.
 
کارنامەى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆی شەممەی پەرلەمانی عێراق شەش بڕگە لەخۆ دەگرێت: دەنگدان لەسەر هەردوو پڕۆژەیاسای هەموارى یاسای وەزارەتى کارەبا و جەژنى نیشتیمانى؛ دەنگدان لەسەر راپۆرتى لیژنەى لێکۆڵینەوەى پەرلەمان لەبارەى رێوشوێنەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق بۆ کۆتاییهێنان بەگرێبەستى زانکۆى تکریت و چەند زانکۆیەکى دیکە لە بەرنامەی کاردایە.
 
سەبارەت بە پڕۆژەیاسای جەژنی نیشتمانیی عێراق، چیایی تەیموور، ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری، گەشتوگوزار، شوێنەوار و راگەیاندن لە پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە، 06-05-2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هەر وڵاتێک رۆژێکی نیشتمانی هەیە و ساڵانە یادی دەکاتەوە. عێراق ئەو رۆژەی نییە؛ بۆیە بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە رۆژی 3ـی مانگی 10ـی هەموو ساڵێک وەک رۆژی نیشتمانی لە عێراق دیاریکراوە".
 
لەبارەی هۆکاری دیاریکردنی ئەو رۆژە، ئەندامەکەی لیژنەی رۆشنبیریی پەرلەمانی عێراق گوتی، "لەو رۆژەدا عێراق بووەتە ئەندام لە کۆمەڵەی گەلان؛ بۆیە ئەو رۆژە وەک رۆژی نیشتمانی دیاری دەکرێت". 
 
رۆژی 03-10-1932؛ عێراق بووە ئەندام لە کۆمەڵەی گەلان، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی 12-07-1932 بە واژۆی نووری سەعید، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق داواکاریی بوون بە ئەندامی پێشکێش بە کۆمەڵەی گەلان کرد و رۆژی 03-10-1932 ئەنجوومەی گشتیی کۆمەڵەی گەلان داواکەی پەسندکرد و بووە ئەندام لە کۆمەڵەی گەلان. 
 
هەر بەگوێرەى خشتەى کارنامەى کۆبوونەوەکە، خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژەیاساکانى هاوکاریى یاسایی، پەیمانگەى ئامادەکردنى رێگەپێدراوى پۆلیس، هەموارى یاساى کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا.

لە دژی گۆڕانکارییەکانی نەینەوا 20 سکاڵا لە دادگەی کارگێڕی تۆماردەکرێت

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گۆڕینی سەرۆکی یەکەکانی کارگێڕی، پارێزگاری نەینەوا داوای کۆبوونەوەی وەزیران و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە نوێنەرانی پارێزگاکە دەکات، سەرۆکەکانی ئەو یەکانەی بڕیاری گۆڕینیان بۆ دەرچووە لە دادگەی کارگێڕیی سکاڵا لە دژی دەستەی سەرۆکایەتی و بەتایبەت سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا تۆماردەکەن.