بەهۆی گیانلەدەستدانی جێگرەکەیەوە؛ نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له هادی عامرى ده‌كات
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا جێگری هادی عامری گیانیلەدەستدا. سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ ئهمينداریی گشتيى رێكخراوى به‌در دەربڕی.
رۆژی هەینی 6ـی ئایاری 2022، عه‌بدولكه‌ریم يونس ئهنساريى، جێگری هادی عامری، ئەمینداریی گشتیی رێکخراوی بەدر لە نزیک عەمارەی ناوەندی پارێزگای میسان لە باشووری عێراق بە رووداوی هاتووچۆ گیانیلەدەستدا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ هادى عامرى، ئه‌منيدارى گشتيى رێكخراوى به‌در، بۆ كۆچى دوايى خوالێخۆشبوو عه‌بدولكه‌ریم يونس ئهنساريى جێگرى، سه‌ره‌خۆشى لە خانه‌واده و كهسوکارى خوالێخۆشبوو ئه‌نسارى كرد كه له رووداوێكى هاتووچۆدا گيانیله‌ده‌ستدا."
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، هيواى خواست خوداى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و میهرهبانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و ئارامى به خانه‌واده‌كه‌ى ببه‌خشێت."
لاى خۆشيه‌وه، هادى عامرى، "سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو بۆ په‌يوه‌ندى و هاوسۆزيى نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى."