پەیامی نێچیرڤان بارزانی و سوودانی لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆران
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان لە بەغدا قسەیان بۆ تۆڕی میدیایی رووداو و کەناڵی عێراقییەی دەوڵەتی عێراق کرد، رایانگەیاند لە کۆبوونەوەکەیاندا باسی پرسی مووچە، هەناردەکردنەوەی نەوت و بودجەیان کردووە.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند "پەیوەندیی بەردەوام لەنێوان حکومەتی عێراق و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هەیە، چونکە بەڕێز نێچیرڤان بارزانیی ئازیز بەردەوام ئامادەیە لەو دۆسییانەی پەیوەندییان بە هاووڵاتییانەوە هەیە لە بژێوی، خزمەتگوزاری و سەرجەم دۆسیە و ئەو کێشە هونەری و کارگێڕییانەی لەنێوان دامەزراوە و دەوڵەتدا هەن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند "زۆر سوپاسی سەرۆکوەزیران سوودانی دەکەم بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی ئەمڕۆ لە ئێمەیان کرد و ئەو هەموو هەوڵەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، هەروەها هەموو کێشەکانی عێراق بە گشتی دەیاندات، لەوەتەی بووەتە سەرۆکوەزیران هەوڵێکی جدیی داوە خزمەتی هەموو عێراق بکات."
سوودانی: خەرجکردنی مووچە بەردەوام دەبێت
محەممەد شیاع سوودانی، باسی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی کرد و رایگەیاند، "ئەمڕۆ شکۆمەندبووین بە سەردانی برای بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێک لە وەزیران و سەرۆکی دیوان بۆ بەغدا، بەدڵنیاییەوە ئەم سەردانە گرنگە و لە چوارچێوەی پەیوەندییە بەردەوامەکان لەنێوان حکومەتی ناوەندی و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا دێت، زۆرجار برای بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە زۆر لەو بابەتانەی بەلای هاووڵاتییانەوە گرنگە لە بژێوی و خزمەتگوزاری و بابەتەکانی دیکە و ئەو کێشە سادە کارگێڕی و تەکنیکییانەی لە نێوان هەرێمی کوردستان و دامەزراوە و وەزارەتەکانی دەوڵەت روودەدەن، ئامادەیە."
سەبارەت بە جێبەجێکردنی دەستووریش گوتی "ئەو گوتوێژانەی کران، جەختیان لەسەر پرەنسیپی گرنگ و سەرەکیی کردەوە، کە بەشێکە لە رێککەوتنی سیاسی، کە لەسەر بنچینەی حکومەت پێکهێندرا و جەخت لەسەر پابەندبوون بە دەستوور و پرەنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەژێر سایەی دەستوور."
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە قسەکانیدا باسی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستانیشی کرد کە یەکێک بوو لەو بابەتانەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا تاوتوێی کرد، لەوبارەیەوە دڵنیایی دا لەوەی دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و روونیکردەوە "یەکێک لەو بابەتانەی بەلای رۆڵەکانی گەلەکەمانەوە لە هەرێمی کوردستان گرنگە، خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران لە مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان و شەهیدان و چاودێریی کۆمەڵایەتییە، لە رۆشنایی بڕیارەکەی ئەم دواییەی دادگەی فیدراڵی وەزارەتی دارایی پەیوەندیی بە وەزارەتی دارایی لە هەرێمی کوردستانەوە کرد بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی پێش پرۆسەی تەوتین، کە پێویستی بە کاتە و دادگەی فیدراڵیش هەر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە بۆ ئەوەی بوار بدرێت بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی تەوتین، لەسەر ئەو بنچینەیە دەستپێشخەریمان کرد بۆ خەرجکردن بەو لیستە فەرمییانەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم ئەو وەزارت و توێژانەی ناوهێنران، لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی لە هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێریی عێراقەوە وردبینییان تێدا کرا و دواتر رەوانەی وەزارەتی دارایی کران بۆ دەستکردن بە خەرجکردن، ئەوەش روویدا و سەرجەم مووچەی مانگی شوبات خەرجکرا، لەگەڵ مانگی ئاداریش."
سوودانی: مووچەی فەرمانبەر بەرپرسیاریێتی ئێمەیە
هەروەها جەختیشی لەسەر مووچەی مانگەکانی دیکە کردەوە و گوتی "بەدڵنیاییەوە ئێمە رژدین لەسەر کارەکانی خەرجکردن بەو پێیەی لەگەڵ بڕیاری دادگەی فیدراڵی دژ نەبێت، بەو پێیەش کە ببێتە دابینکردنی ئەو مووچەیەی بژێوی سەرەکیی هاووڵاتییە، بەدڵنیاییەوە رژدبوون لەسەر فەرمانبەر چ لە هەرێمی کوردستان بێت یان لە پارێزگاکانی دیکە، بەرپرسیاریێتی ئێمەیە وەکو حکومەتی ناوەندی، ئەمەش لەرێگەی هاوئاهەنگی و نەرمینواندن لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی. "
محەممەد شیاع سوودانی، لەبارەی تەوەرەکانی دیکە کە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی باسیان کردووە، گوتی "ئەو دۆسیانەی دیکە کە گوتوبێژیان لەبارەوە کرا، پەیوەندییان بە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت، هەروەها هەموارە پێویستەکانی یاسای بودجە و گرێبەستەکان و پێداچوونەوەی گشتگیر وەکو ئەوەی یاسای سێ ساڵەی بودجە باسی کردووە، هەموو ئەو دۆسییانە لە کەشێک لە رژدبوون و بەرپرسیاریێتیی گەورەوە لە بەردەوامبوون لەو لێکتێگەیشتن و هاوئاهەنگییە باسکران، هەروەها وتوێژ لەگەڵ هێزە سیاسییەکانیش هەبوو، کۆبوونەوەی بەڕێوەبردنی دەوڵەت هەیە و تێیدا میوانداریی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی تێدا دەکەین، هەموو ئەو کۆبوونەوە و چالاکییانە لەو چوارچێوەدایە کە جەخت لەسەر لێکتێگەیشتن و کاری هاوبەش دەکاتەوە بەو پێیەی خزمەت بە رۆڵەکانی گەلەکەمان لەهەموو شوێنێک دەکاتەوە. "
دواتر نێچیرڤان بارزانی، قسەی کرد، وێڕای سوپاسکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەو "پێشوازییە گەرمە" گوتی "سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یاندات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هەن، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی هەن."
نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵین كه ده‌ستكراوه بە پێدانی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی "ده‌بینین له‌وه‌ته‌ى جه‌نابى سوودانى بووه‌ته سه‌رۆكوه‌زیران، تائێستا له هه‌موو روویه‌كه‌وه هه‌وڵێكی جیدی داوه كه خزمه‌تی هه‌موو عێراق بكات چ هه‌رێمی كوردستان و چ شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق بێت. خۆشحاڵین به‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ ئێره و تێیدا جەختمان له پشتیوانیی خۆمان بۆ جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ سه‌رخستنی كارنامه‌ی حكومه‌ت کرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا له‌گه‌ڵ جه‌نابیان، جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت کراون. بێگومان خۆشحاڵین كه له ئه‌نجامی ئه‌و رێككه‌وتنه، ده‌ستكراوه به‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش بدرێت، هه‌روه‌كو جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی پێكرد له‌و چوارچێوه‌یه‌ی رێككه‌وتن كراوه له‌نێوان سه‌رۆكوه‌زیران كاك مه‌سرور و جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران سوودانی و هیوادارین ئه‌مه به‌رده‌وامیی هه‌بێت."
نێچیرڤان بارزانی: لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتنی باش کراوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی داهاتووی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدای کرد و گوتی "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی چۆنیێتیی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له داهاتوودا كراوه، كه ئێمه دڵنیاین په‌نا به‌خوا له‌ژێر چاودێری و سه‌رۆكایه‌تیی جه‌نابیاندا بتوانین بگه‌ین به لێكگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، كه خێری بۆ هه‌موو عێراق و بۆ هه‌رێمی كوردستانیش هەبێت."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، "له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌ك جه‌نابیان فه‌رمووی بابه‌تی نه‌وتیشمان باس كردووه و تائێستا هه‌ندێك كێشه هه‌یه له‌مڕووه‌وه، به‌ڵام وه‌ك پره‌نسیپ هه‌ندێك رێككه‌وتنی باش كراون و هیوادارین له زووترین كاتدا پرسی نه‌وتیش چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها هیوادارین له‌و سه‌ردانه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران هه‌یه‌تی بۆ ئه‌مریكا، په‌نا به‌خوا به ده‌ستكه‌وتی باش بگه‌ڕێته‌وه كه خێری هه‌موو عێراقی تێدا بێت."
ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ـی نیسانی 2024، نێچیرڤان بارزانی بۆ دیدار لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی عێراق و کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت گەیشتنە بەغدا، بڕیارە باسی مووچە و بودجەی مووچەخۆران و کوردستان و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و چەند دۆسییەکەی دیکە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بکات.
ئەمشەو هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت "هاوپەیمانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق" لە بەغدا بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و زۆرینەی کەسانی یەکەمی هێزە سیاسییە پێکهێنەرەکانی کۆبوونەوە.