نێچیرڤان بارزانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ژمارەیەک پرسی 'گرنگ' لە بەغدایە

06-04-2024
هێمن بابان رەحیم
نێچیرڤان بارزانی بەغدا
نێچیرڤان بارزانی بەغدا
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی بەغدا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جارێکی دیکە و بۆ تاوتوێکردنی 'ژمارەیەک پرسی گرنگ' و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان، نێچیرڤان بارزانی لە بەغدایە.
 
دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و دیدارەکانی بە کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستپێکرد. 
 
ئەحمەد عیساوی، ئەندامی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمە لەمبارەیەوە دەڵێ "کێشەی زۆر گەورە لە ماوەکانی رابردوودا روویاندا، لەنێویاندا کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، جگە لە ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە، بەڵام کێشە نێوخۆییەکانی عێراق لە سەرووی ئەو پرسانەوە دەبێت کە لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبردنی دەوڵەت تاوتوێ دەکرێن، پێموابێت بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکەمجارە بەشداریی کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەکات؛ ئەوە شتێکی گرنگە." 
 
هەر ئەم ئێوارەیە، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆبووەوە و شەویش لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەشدار دەبێت؛ ئەو هاوپەیمانییەی کە پێکهێنەری حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانییە. 
 
سبەی (یەکشەممە، 6-4-2024) نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق دیداری دەبێت. 
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا، لەوانەش پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، رێککەوتنە سیاسییەکانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت تاوتوێ دەکات.
 
ئەیاد عەللاوی، سیاسەتڤانی عێراق دەڵێ "ئەو کێشەی لەنێوان کوردستان و عێراقدا هەیە، پشت بەخوا بە دیالۆگ و زمانی هاوبەش و لێکتێگەیشتن و رێزگرتن لە کورد، چارەسەر دەکرێت. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێویستە رێز لە کورد و سەروەرییەکانیان بگیرێت. ئەگەر ئەم بابەتە مژاری سەرەکی نەبێت و رێزی کورد و رۆڵێ مێژووییان نەگیرێت لە پاڵپشتیکردنی عێراقییەکان لە دژی رژێمی دیکتاتۆری، هیچ سوودی نابێت."
 
سەردانەکە لەکاتێکدایە، رۆژی 15ـی ئەم مانگە محەممەد شیاع سوودانی لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە. 
 
بەرپرسانی ئەمریکا هانی سەرۆکوەزیرانی عێراقیان داوە، هەوڵی جیدی بدات بۆ ئەوەی تاوەکو کاتی سەردانەکەی، پێشکەوتنی باش لە کۆبوونەوەکانی بەغدا و هەولێر بەدەستهاتبێت. 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت