راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەی سوودانی و نێچیرڤان بارزانی

06-04-2024
هێمن بابان رەحیم
کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و سوودانی
کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و سوودانی
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند محەممەد شیاع سوودانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی تاتوێی ژمارەیەک پرسی تایبەت بە دۆسییە و بابەتە نیشتمانییەکان و جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتی عێراقیان کردووە، دەشڵێت "سوودانی باسی رژدبوونی حکومەتی عێراقی لە بەدیهێنانی چاوەڕوانیی هاووڵاتیانی لە هەموو عێراق کردووە."
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند "ئەمڕۆ (شەممە، 6ــی نیسانی 2024) محەممەد شیاع سوودانی، پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد" کە هەر ئەمڕۆ بەسەردانێک گەیشتنە بەغدا. 
 
روونیشیکردووەتەوە "لە دیدارەکەدا باسی تێڕوانینی هاوبەش لە سەرجەم دۆسییە و بابەتە نیشتمانییەکان و رێڕەوی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت لە چەندین بواردا کرا."
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی ئەوەی کردووە "محەممەد شیاع سوودانی جەختی لەسەر رژدبوونی حکومەتی عێراق لە پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی چاوەڕوانییەکانی هاووڵاتییان لە هەموو عێراق و تەواوکاریی لە ئەدای نێوان دەسەڵاتە فیدراڵییەکان و دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان کردووە."
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە لە دیدارەکەدا ''باسی بایەخی پشتیوانی هەنگاوە چاکسازییەکانی حکومەت لە لایەن سەرجەم هێزە نیشتمانییە سیاسییەکان لە پێناو تۆکمەکردنی ئامانجەکانی حکومەت و بەردەوامی لە پتەوکردنی گەشەپێدانی گشتگیر و بەردەوامی لە بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر، کراوە."
 
باسی تێپەڕاندنی سەرجەم رێگرییە کارگێڕی و جێبەجێکارییەکانیش کرا، کە رێگە لە باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزاری و بژێویی و ئابووری دەگرن.
 
نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ بۆ دیدار لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی عێراق و کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت گەیشتە بەغدا، بڕیارە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و چەند دۆسییەکەی دیکە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا بکات.
 
بڕیارە هەر ئەمشەو هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت "هاوپەیمانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق" لە بەغدا بە ئامادەبوونی زۆرینەی کەسانی یەکەمی هێزە سیاسییە پێکهێنەرەکانی کۆببنەوە، کۆبوونەوەکە بە "گرنگ" ناودەبرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.