رووداو - هەولێر
هێزە ئەمنییەکانی عێراق و سوپای ئەمریکا رای جیاوازیان هەیە، سەبارەت بەوەی دوای گرتنەوەی تکریت لە کوێ رووبەڕووی داعش ببنەوە. ئەگەرچی هەردوولا کۆکن لەسەر ئەوەی لەم قۆناغەدا هەوڵبدرێت هەموو پارێزگای سەڵاحەدین کۆنترۆڵبکرێتەوە.
بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا، لەسەر ئەو بڕوایەن، باشتروایە، پاش تکریت سوپای عێراق زیاتر بەرەو باکوور و شاری موسڵ پێشڕەوی بکات.
بەرپرسێکی سوپای ئەمریکا دەڵێت: "پێشڕەوی بەرەو موسڵ لەڕووی تەکتیکی و ئۆپەراسیۆنییەوە باشترە، چونکە بەمشێوەیە دەتوانرێت 50% ی عێراق و بەشی هەرە زۆری دانیشتووانی بپارێزیت، دوای ئەمە دەکرێت بەرەو رۆژئاوا پێشڕەوی بکرێت، بۆ ئەوەی دوژمن ناچار بکرێت رابکاتە ناو سووریا."
هەرچی هێزەکانی میلیشیان، جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، کە سەرەتا بەرەو رۆژئاوا هێرش بکرێت، بۆ ئەوەی چەکدارانی داعش لە شارەکانی سەر رووباری فورات و ناو پارێزگای ئەنبار دەربکەن، هاوکات داواش دەکەن ئۆپەراسیۆنی داهاتووی هێزە عێراقییەکان بەبێ هاوکاری ئەمریکا بەڕێوەبچێت.
هەر کام لە بژارەکان سوود و کێشەی تایبەت بە خۆیان تێدایە، هاوکات ئەم ناکۆکییە، دەشێت وەکو ئۆپەراسیۆنی تکریت، کێشەیەکی زۆر لە نێوان بەرپرسانی سەربازی عێراق و ئەمریکا دروستبکات.
کەریم ئەلنووری، گوتەبێژی میلیشیا شیعەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی دە رۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر ئەم مەسەلەیە بدرێت. لە لایەکی دیکەوە، شەکوان عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت : "ئەنبار بۆ ئێمە گرنگە، لەبەر ئەوەی لە بەغدا نزیکە، هەروەها لە موسڵ هەندێک کێشەی سەربازی و سیاسی هەن کە دەبێت پێشتر چارەسەربکرێن، هەربۆیەش ئێمە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەنبار بە ئەولەویەتی یەکەمی خۆمان دەزانین."
هەروەها هادی عامری، لە وتاری دوای گرتنەوەی تکریت رایگەیاند، ئامانجی دواتریان پارێزگای ئەنبار دەبێت.
یەکێکی دیکە لە کێشەکان، کە رووبەڕووی ئۆپەراسیۆنەکانی داهاتووی هێزە عێراقییەکان لە دژی داعش دەبێتەوە، بەشداریکردنی هاوبەشی هێزی ئاسمانی سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانان لەگەڵ میلیشیا شیعەکان دەبێت.
پێشتر لەکاتی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی تکریت، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، بەشێکی بەرچاو لە چەکدارانی حەشدی شەعبی کشابوونەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ