رووداو دیجیتاڵ
موقتەدا سەدر داوا دەکات چەک بەدەستى سووپا و هێزە ئەمنییەکان بێت و دەڵێت: "هەزار جار نا بۆ چەک و گرووپى لە دەستدەرچوو".
رۆژی دووشەممە، 6ى کانوونى دووەمى 2024، موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى نیشتمانیى شیعە لە نووسینێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى ئێکس پیرۆزبایی یادى 104 ساڵەى دامەزراندنى سوپاى عێراقى کرد و رایگەیاند: "پیرۆزبایی من بۆ فەرماندە و کارمەندانى سوپایە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە".
موقتەدا سەدر لە ئێکسەکەیدا هیوای خواستووە، "خودا شەڕ و مۆتەکە و گەندەڵى لە سوپا دووربخاتەوە."
سوپای عێراق لە 6ی کانوونی دووەمی 1921 لە سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی دامەزراوە.
لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا سەرۆکى رەوتى نیشتمانیى شیعە جارێکی دیکە داوای کردەوە چەک تەنیا بە دەستی دەوڵەتەوە بێت و دەڵێت: "نا و هەزار جار نا بۆ چەک و گرووپى لەدەست دەرچوو".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ