لایەنە شیعەکان لە هەوڵی دەرکردنی بڕیارێکی پەرلەمانین بۆ وەدەرنانی هاوپەیمانان

06-01-2024
ئەنمار غازی
حکومەتی عێراق پلانی خۆی ئاشکراکردووە بۆ دیاریکردنی کاتێکی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنان و دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان
حکومەتی عێراق پلانی خۆی ئاشکراکردووە بۆ دیاریکردنی کاتێکی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنان و دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان
نیشانەکردن هاوپەیمانان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای چڕبوونەوەی ململانێی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و گرووپەکانی مقاومەی عێراقی و بۆردوومانکردنی بارەگای یەکدی، دەنگێک بەرزبووەوە بۆ داواکردنی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنێکی پەرلەمانی بەمەبەستی تاوتوێکردنی بۆردوومانەکانی سەر حەشدی شەعبی و کاراکردنەوەی بڕیارێکی پەرلەمانی بە دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە وڵات. 
 
عەلی تورکی، پەرلەمانتار لە هاوپەیمانیی نەبنی دەڵێ "پێویستە لەسەر وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەستپێشخەر بێت لە تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ پشتڕاستکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا، هەروەها جێبەجێکردنی داواکاریی پەرلەمان بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق."
 
سەرەڕای ئەو داواکارییانە، بەڵام مەترسی لەسەر چارەنووسی نادیاری داهاتووی وڵاتەکە هەیە، دوای چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە لایەنی ئاسایش و ئابوورییەوە هەیە. 
 
نەهال شەمەری، پەرلەمانتاری سەربەخۆی پێكهاتەی سوننە باسی ئەوە دەکات ''ئەگەر بڕیارەکە جێبەجێکرا ئەمریکا بێدەنگ نابێت، ئەگەریش بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران لە عێراق دەربکرێت، ئەوە وڵاتەکە بە چەندین قەیراندا تێپەڕدەبێت، لە ئەگەری چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا، رەنگە دەرفەت بۆ گرووپە تیرۆریستەکان بڕەخسێت دووبارە سەرهەڵبدەنەوە، واتا ترس هەیە لە بابەتەکە و ئەگەری رووبەڕووبوونەوە و ئاڵۆزی هەیە."
 
حکومەتی عێراق پلانی خۆی ئاشکراکردووە بۆ دیاریکردنی کاتێکی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنان و دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان بەشێوەیەکی گشتی لە عێراقدا، حکومەتیش دەسەڵاتی سەپاندنی یاسای پێدراوە و "کەس مافی ئەوەی نییە سەروەریی وڵات پێشێل بکات."
 
کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ دەستپێکی خولی نوێی یاسادانان دەبێت و، دۆسیەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە پێشینەی کارەکانیدا دەبێت، بەڵام رووبەڕووی کێشەیەکی گەورەتریش دەبێتەوە، کە ئەویش دیاریکردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: مەترسییەکانمان لەسەر عێراق دوورخستنەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەى توانیویەتى مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە و داواى لە فەرماندە سەربازییەکانى نەینەوا کرد، جگە لە پیشەیی بوون مامەڵە بەهیچ پێوەرێکى دیکە نەکەن لە دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا.