باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: رێکارە سەربازییەکان لە دژی میلیشیاکان بۆ بەرگریکردنە لە خۆمان

05-12-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، هێرشی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر میلیشیاکانی عێراق، کە هێزەکانیان دەکەنە ئامانج، بە "بەرگریکردن" لە خۆیان دادەنێت.
 
رۆژی سێشەممە، 5-12-2023،  ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لەبارەی هێرشەکانی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر ژمارەیەک هێز لە میلیشیاکانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "زانیاریی وردەکان بابەتێکی گرنگن، ئەم راگەیێندراوە دووبارە دەنێرینەوە کە لەبارەی گرتنەبەری رێکارە سەربازییەکانە بۆ بەرگریکردن لە خۆمان لە دژی میلیشیا بەرپرسەکان لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر بنکە عێراقییەکان کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییان تێدایە."
 
ئەو بڵاوکراوەیەی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت دوای ئەوەی وڵاتەکەی بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی سەر هێزەکانی گرووپی نوجەبا لە کەرکووک لە ئەستۆگرت، کە پێنج چەکداری گرووپەکە کوژران و یەکێکیان بەرپرسی هێزی مووشەکیی گرووپەکە بوو
 
رۆژی یەکشەممە، 03-12-2023، کاروانێکی حەشدی شەعبی لە سنووری قەزای دووبزی سەر بە کەرکووک بۆردوومان کرا. گرووپێکی چەکداریی شیعەکان کە خۆیان بە "مقاوەمەی ئیسلامی" ناساندووە رایگەیاند، پێنج چەکداریان کوژراوە و ئەمریکاشی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد.
 
هەروەها رۆژی سێشەممە 5ـی کانوونی یەکەمی 2023، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا - سێنتکۆم رایگەیاند، "لە عێراقەوە بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی روومێلان لە سووریا، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبووە."
 
دوای هێرشەکەش، سێنتکۆم دەستبەجێ هێزە عێراقییەکانی ئاگادار کردوونەتەوە و گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، لە شوێنی رووداوەکە دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکدا گرتووە کە سەکۆی مووشەکی لەنێودا جێگیر کرابوو.
 
لە 18-10-2023ـوە تاوەکو 23-11-2023 بەشێک لە گرووپە چەکدارە شيعەکانى نزیک لە ئێران کە ناوى خۆيان ناوە "مقاوەمەى ئیسلامی لە عێراق"، بەرپرسیاریێتى خۆیان لە 67 هێرش راگەیاندووە، کە گوایە کردوویانەتە سەر بنکەکانى ئەمریکا لە عێراق و سووریا و هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت