عێراق و ئوردن بەشداری شۆرشی ئۆکتۆبەر دەکەن لە قاهیرە

رووداو-هەولێر

ئەمڕۆ شەممە سەعدون دلێمی، وەزیری بەرگری عێراق بە فڕۆکەیەکی تایبەت و شاندێکی یاوەری بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتنە مسر،  بە مەبەستی بەشداریکردن لەئاهەنگەکانی ئەو وڵاتە بە بۆنەی تێپەربوونی ٤٠ ساڵ بەسەر شۆڕشی ئۆکتۆبەر.

بڕیارە لە سەردانەكەیدا، دلێمی چاوی بە کۆمەلێک بەرپرسی ئەو ولاتە بکەوێت بۆ گفتوگۆکردن لە سەر دواین پێشهاتەکانی ناوچەکەو سووریا، زیادکردنی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و میسریش لە هەموو بوارەکان بەتایبەتی بواری سەربازی، بەشێكی دیكەی گفتووگۆكان دەبن.

هاوكات بۆ هەمان مەبەست د. عەبدوڵڵا ئەلنسور، سەرۆک وەزیرانی ئوردنیش سەردانی میسر دەکات.
جەنگی ئۆکتۆبەر، چوارەم جەنگی عەرەبی ئیسرائیلیيە کە هەریەک لە سووریا و میسر بە هاوکاری ولاتە عەرەبییەکان، 6ی ئۆكتۆبەری  سالی ١٩٧٣ بە شێوەیەکی کتوپر هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئیسرائیل کە لە سینا و بەرزاییەکانی جۆلان گیرسابوونەوە.