بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەکەی کەرکووک، ئەفسەرێکی دیکە گیانی لەدەست دا

05-09-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەفسەرێکی دیکە کە دوێنێ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو لە سنووری قەزای دووبز بریندار ببوو، گیانی لەدەستدا. ئەفسەرەکە خەڵکی بەسرەیە و لە هەواڵگریی سوپا بووە.
 
شەهاب عەلی، کەسوکاری ئەو ئەفسەرەیە بە رووداوی راگەیاند "موقەدەم ئەحمەد محەممەدئەمین حلفی، کە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بریندار ببوو، شەوی رابردوو بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە  گیانی لەدەست دا."
 
موقەدەم ئەحمەد محەممەد ئەمین حلفی، خەڵکی بەسرە بوو، ئەفسەری هەواڵگریی لیوای پیادەی 32ـی سوپای عێراق بوو.
 
چوارشەممە، 04-09-2024، موقەدەم عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "کاژێر 06:30ـی ئێوارە لە گوندی توێڵعەی نزیک چیای غەڕرە لە قەزای دووبز، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای عێراقدا تەقییەوە، لە ئەنجامدا ئەفسەرێک بە پلەی موقەدەم شەهید بوو و ئەفسەرێکی دیکە بە پلەی موقەدەم و سەربازێکیش بریندار بوون."
 
 وەزارەتی بەرگریی عێراقیش رایگەیاند تیمەکەیان لە سنووری چیای غەڕرە بوون؛ لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیاندا بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە.
 
لە دەوروبەری قەزای دووبزی سنووری پارێزگای کەرکووک، جاروبار چەکدارانی داعش هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی سوپای عێراق. چەند جارێکیش سوپای عێراق بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی کردوون. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.