لە پارێزگاکانی عێراق و کەرکووک ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت

05-09-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە 14 پارێزگای عێراق و پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ تیروپشکی ناوی حاجیان بۆ سێ ساڵی داهاتوو لە عێراق دەکرێت، کە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس داواکارییان پێشکێش کردووە.
 
بڕیار بوو پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو لە عێراق تیروپشکی ناوی حاجیان بۆ ساڵەکانی 2025، 2026 و 2027 بکرێت؛ بەڵام دواخرا. شێخ دلێر بەرزنجی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کەرکووک بە رووداوی گوت، تیروپشکەکە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 05-09-2024) دەکرێت و ئەلیکترۆنی دەبێت.
 
بەگوتەی ئەو بەرپرسە، هەر پارێزگایەک بۆ خۆی تیروپشک دەکات. تیروپشکەکەی کەرکووک کاژێر 10:00ـی ئەمڕۆ لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکرێت.
 
یاریدەدەری بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کەرکووک گوتی "زیاتر لە 85 هەزار کەس لە کەرکووک داواکارییان پێشکێش کردووە. ساڵی رابردوو پشکی حەجی پارێزگاکە 1118 کەس بوو."  
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا رۆژی تیروپشک بۆ ئەو کەسانەی پێشتر ناویان بۆ حەج نووسیوە دیاری نەکراوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت "لەم مانگەدا تیروپشکەکە بکرێت."
 
25ـی مانگی رابردوو پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی دەرکرد و تێیدا رایگەیاند، ئەمساڵ هیچ ناوێکی نوێ بۆ چوونە حەج نانووسرێت.
 
وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، تەواوی ئەو کەسانەی لە ساڵانی 2023 و 2017 ناویان نووسیبوو، ناویان لە تیروپشکی حەجی 2025ـدا دەبێت.
 
پێشتر بۆ حەجی ساڵی 2024 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، ئەوانەی ناویان دەرنەچێت ناویان دەسڕنەوە و جارێکی دیکە ناویان ناچێتەوە تیروپشکەوە، ئەگەر دووبارە ناو تۆمار نەکەنەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق.

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی 11 نزیکەی 99 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ راگەیاند. بەپێی ئاماری کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتیی ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو گەیشتە 98 ملیۆن و 869 هەزار و 824 بەرمیل.