مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کرا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
جارێکی دیکە گرووپە چەکدارەکان هێرشیانکردە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەمشەو دوو مووشەک لە گەڕەکی پیشەسازیی ناوچەی حەقلانییە لە قەزای حەدیسە لە پارێزێزگای ئەنبار هەڵدراون بۆ بە ئامانجکردنی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد، بەڵام مووشەکەکان نەگەیشتوونەتە بنکەکە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، نزیکەی کاژێر 9ی ئەمشەوی دووشەممە 05-08-2024، مووشەکەکان لەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری کیا ئاراستە کراون، بەڵام لە دەرەوەی بنکەکە کەوتوونەتە خوارەوە. 
 
د. لەیس شممەری، بەڕێوەبەری ناحیەی وەلید لە پارێزگای ئەنبار بە رووداوی راگەیاند، لە دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران، هەروەها هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی لە بابل، رێوشوێنی سەربازیی تووند لە بنکەی عەین ئەسەد گیراوەتەبەر.
 
بەڕێوەبەری ناحیەی وەلید گوتیشی، زۆربەی ئەو موشەکانەی ئاراستەی بنکەکە دەکرێن، لە دەرەوەی بنکەکە دەکەونە خوارەوە و ئامانجەکەیان ناپێکن.
 
بنکەى عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبارە، 180 کیلۆمەتر لە خۆرئاواى بەغداوە دوورە. بنکەکە چەندینجار لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی عێراق، کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی دەناسێنن بە درۆن و مووشەک کراوەتە ئامانج.
 
یەکەم هێرشی ئەو گرووپە بۆ سەر ‌هێزەکانی ئەمریکا، بەپێی ئەو راگەیێندراوانەی لە کەناڵی تەلەگرامی خۆیان بڵاوی دەکەنەوە، لە 17ـی ئۆکتۆبەری 2023 بوو، کە رایانگەیاند بە درۆن هێرشیانکردووەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار و هەریر لە هەولێر.
 
نزیکەی 2500 سەربازی ئەمریکی لە عێراقدا هەن، هەروەها 900 سەربازیش لە سووریان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرهەڵدانەوەی داعش، ئەو گرووپەی چەند ساڵێک بەر لە ئێستا پانتایەکی فراوانی لەو دوو وڵاتە داگیرکردبوو و دواتر بە گورزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزی پیادەی ناوچەکە بەرپەرچدرانەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

مووچەی پەرلەمانتارانی عێراق کەمکرایەوە

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو پەرلەمانتارانەی بڕوانامەی دیبلۆمیان هەیە 2 ملیۆن و 800 هەزار دینار تاوەکو 3 ملیۆن و 500 هەزار دیناریان لێ کەمکراوەتەوە، ئەوانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە لە نێوان یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار بۆ 2 ملیۆن دیناریان لێ کەمکراوەتەوە، ئەوانەی ماستەریان هەیە لەنێوان یەک ملیۆن 100 هەزار بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دیناریان لێ کەمکراوەتەوە."