رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر سێ پڕۆژەیاسا دەدات، لەوانە پڕۆژەیاساى تۆمارى لەدایکبووان و مردووان و هاوتاکردنى بڕوانامە و پلە زانستییەکان.
راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق خشتەى کۆبوونەوەکانى سێشەممە 6ى ئابى بڵاوکردەوە کە چوار بڕگەیە.
بەگوێرەى خشتەکە، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساى تۆمارکردنى لەدایکبووان و مردووان، پێشنیازە یاساى هەموارى یەکەمى یاساى بنەماى هاوتاکردنى بڕوانامە و پلە زانستییە عەرەبی و بیانییەکان، پڕۆژەیاساى پەیوەندیکردنى عێراق بە رێککەوتنى نێودەوڵەتى بۆ زەیتوون و رۆنی زەیتوونى خواردن دەدرێت.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا خوێندنەوەى دووەم بۆ پێشنیازە یاساى سەندیکاى پڕۆگرامسازانى عێراقى دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ