رووداو دیجیتاڵ
سبەی شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، شاندەکە پێکدێت لە فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی؛ هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی و پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
شاندەکە لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت گفتوگۆ لەسەر نیگەرانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی رووداوەکانی ئەم دواییەی بەغدای پەیوەست بە هەرێمی کوردستان دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ