وەزارەتی بەرگریی عێراق: تۆمەتبارێکمان لە سلێمانی دەستگیرکرد

05-07-2021
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن سلێمانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئەمنیی سلێمانی، تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد؛ کە بەپێی ماددەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراوە.
 
وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، لە راگەیێندراوێکدا، کە لە پەیجی وەزارەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە رایگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئەمنییەتی سلێمانی، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئەمنییەتە بە هەماهەنگی ئاست باڵا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێکی لە سلێمانی دەستگیرکرد".
 
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە ئەو تۆمەتبارە، بەپێی ماددەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لەلایەن دادگای خالدییە (لە پارێزگای ئەنبار) داواکرا بوو.
 
دەستگیرکردنی ئەو کەسە لە کاتێکدایە، رۆژی شەممە 3-7-2021 لیوا یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند: "هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دوو داواکراویان دەستگیرکرد، کە سەر بە چەتەکانی داعشی تیرۆریستن".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: مەترسییەکانمان لەسەر عێراق دوورخستنەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەى توانیویەتى مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە و داواى لە فەرماندە سەربازییەکانى نەینەوا کرد، جگە لە پیشەیی بوون مامەڵە بەهیچ پێوەرێکى دیکە نەکەن لە دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا.