لەسەر هێرشکردنە سەر براندە بیانییەکان لە بەغدا 'گرووپێکی نوێ' دەستگیرکران

05-06-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی گرووپێکی نوێی راگەیاند، کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری بەغدا هێرشیان کردبووە سەر براندە بیانییەکان.   
 
رۆژی چوارشەممە 05-06-2024 وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ، گرووپێکی نوێیان دەستگیرکرد، کە تۆمەتبارن بە رووداوەکانی هێرش و کاری تێکدەرانەی رۆژانی رابردووی سەر ژمارەیەک چێشتخانەی 'کەی ئێف سی' و بریکارەکانی بیانی لە ناوچە جیاوازەکانی شاری بە‌غدا".
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، لایەنە پسپۆرەکان دەستیان بە رێکاری یاسایی گونجاو کردووە دەرهەق بە گرووپەکە. دادوەریی لێکۆڵینەوە، بە گوێرەی مادەی 4 بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بڕیاری راگرتنی داون.
 
کەی ئێف سی، سێ لقی لەناوچەکانی فەلەستین، کەڕادە و جاردیەی بەغدا هەیە، بەشێک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردووەتەوە، زنجیرە خواردنگەکە لە بەغدا داخراوە. بەڵام عەمید ميقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە رووداوی گوت: "ئەو هەواڵە راست نییە."
 
کەی ئێف سی- KFC، زنجیرە خواردنگەیەکی ئەمریکی تایبەت بە خواردنی خێرایە و نووسینگەی سەرەکی لە کێنتاکی ئەمریکایە، بە دووەم گەورەترین زنجیرە رێستۆرانتەکانی خواردنی خێرا لەدوای میکدۆناڵدز دادەنرێت.
  
وەزارەتی ناوخۆی عێراق  پێشووتر بڵاویکردەوە، ژمارەیەک کەسیان دەستگیر کردووە کە زیاتر لە جارێک هێرشیان کردووەتە سەر خواردنگەکانی کەی ئێف سی، کیلی هاوس، پەیمانگەی کامبریج و کۆمپانیای کەتەر بەلەر.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  وێنەى ئاڵاى پێشووى عێراق لەسەر 'درووشمى یادگاری'ـیەکە

یەکێتیی تۆپى پێى بەحرێن داوای لێبووردن لە عێراق دەکات

یەکێتیی تۆپى پێى بەحرێن داواى لێبووردن لە حکومەت و گەلى عێراق دەکات، بەهۆى بوونی وێنەى ئاڵاى پێشووى عێراق لەسەر 'درووشمى یادگاری'، کە بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە دا لەنێوان کاپتنی هەردوو هەڵبژاردەکە دەگۆڕدرێتەوە.