رووداو- هەولێر
رۆژی یەکشەممە 5/6/2016 ، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا فەرماندەیەکی نوێی بۆ پۆلیسی پارێزگاکە هەڵبژارد.
عەبدولرەحمان وەگاع، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، رۆژی یەکشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، لە کۆبوونەوەکی ئاسایی خۆیدا لە ناحیەی ئەلقوش (40 کم دوور لە باکووری موسڵ) بە سەرۆکایەتی بەشار کیکی کۆبووەوە.
عەبدولرەحمان وەگاع ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە زۆرینەی دەنگ عەمید روکن عەبدوڵڵا رەمەزان جبووری وەک فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا هەڵبژارد لە شوێنی بەها عەزاوی.
عەمید روکن عەبدوڵڵا رەمەزان جبووری، جێگری فەرماندەی فرقەی 15ی سوپای عێراقە لەچوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ