زانکۆیەکى عێراق "خۆڕازاندنەوە" لە کچە خوێندکارەکانی قەدەخە دەکات

دوێنێ کاژێر 08:57
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
زانکۆیەکى پارێزگاى سەلاحەدین خۆڕازاندنەوە لە کچە خوێندکارەکانی قەدەخە دەکات، بە پاساوى پیرۆزیی حەرەمى زانکۆ و ئەو شارەى کە زانکۆکەى تێدایە.
   
بە گوێرەى نووسراوێکى هۆبەى بەدواداچوونى زانکۆى سامەڕا کە 31ى کانوونى یەکەمى 2024 ئاڕاستەى راگرى سەرجەم کۆلێژەکانى ئەو زانکۆیەى کردووە، ئاماژە بەوە دراوە، لەسەر بڕیارى سەرۆکى زانکۆکە، رێگە نادرێت کچە خوێندکارەکان لەنێو زانکۆ خۆیان بڕازێننەوە.
 
سەرچاوەیەکى بەرپرس لە پارێزگاى سەلاحەدین دروستیى نووسراوەکەى بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، "بڕیارەکە بەهۆى ئەوەیە ئەو شارە جێگەى چەند مەزارێکى تایبەت بە شیعەکانە".
 
نووسراوەکە ئەو بڕیارەى بۆ پیرۆزیی حەرمى زانکۆ و شارى سامەڕا و پێگەى هەردوو ئیمامى عەسکەریى لەنێو هاوڵاتیانى شارەکە گەڕاندووەتەوە.
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە، "ئەو بڕیارە بۆ پاراستنى دابونەریتى کۆمەڵایەتىی شارەکەیە".
 
زانکۆى سامەڕا لە 2012 وەک زانکۆیەکى سەربەخۆ بە فەرمى ناسێندرا، پێشتر سەر بە زانکۆى تکریت بوو، ئێستا نۆ کۆلێژى تێدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە