رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی قەزای قائیم رایدەگەیێنێت، هەفتەی داهاتوو دەروازی سنووریی قائیم لەگەڵ سووریا دەکرێتەوە.
دەروازەی قائیم، بە دەروازەی سەرەکیی نێوان عێراق و سووریا دادەنرێت، دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و لە دیوی سووریاشەوە دەکەوێتە سنووری شاری ئەلبوکەمال لە دێرەزوور.
تورکی مەحلاوی، قائیمقامی قەزاکە، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 05-01-2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، لە دوای 8ـی کانوونی یەکەمەوە، دەروازەی قائیمی نێوان عێراق و سووریا بەپێی پێویستی بۆ هاتن و چوونی خەڵک و بارهەڵگرەکان کراوە بووە.
قایمقامی قائیم دەڵێت، دەروازەکە ئاسانکاری دەکات بۆ گەڕانەوەی ئەو عێراقییانەی لە سووریا گیریان خواردووە، هەروەها بۆ ئەو سووریانەشی لە عێراقن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، بەڵام رێگە بە هاتنی هاووڵاتی سووریا بۆ عێراق نادرێت.
ماوەیەک بوو بارهەڵگرەکان لە دەروازەکە گیریانخواردبوو. تورکی مەحلاوی گوتی، بابەتەکە چارەسەرکراوە و ئێستا هیچ بارهەڵگرێک لە دەروازەکە نەماوە، بەگوێرەی رێنمایی ئەمنی مامەڵە و ئاسانکاریان بۆ دەکرێت.
سەبارەت بە کاتی کردنەوەی دەروازەکە، تورکی مەحلاوی "ئەگەر هیچ کێشە و گرفتێک دروست نەبێت، هەفتەی داهاتوو هاتن و چوون لە دەروازەکە ئاسایی دەبێتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ