سیناتۆرێکی ئەمریکی: کاتی ئەوە نەهاتووە کوردستان سەربەخۆبێت؟

 
وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە پڕۆژەبڕیاری دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، سیناتۆرێکی ئەمریکی داوای سەربەخۆبوونی هەرێمی کوردستان دەکات.

مارکۆ رۆبیۆ، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان توویتی رۆژنامەڤانێکی ریتوویت کردووە کە رۆژنامەڤانەکە باسی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق کردووە بۆ دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان، لەنێویاندا هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

لەسەر توویتی ئەو رۆژنامەڤانە رۆبیۆ دەپرسێت "رەنگە ئێستا کاتی سەربەخۆبوونی تەواوی کوردستان بێت کە ئێستا پێیدەگوترێت باکووری عێراق؟"