سیستانى: داهاتوویەکى باشتر بۆ عێراق بەبێ رێگرى لە دەستوەردانى دەرەکى نایەتەدى

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق رایگەیاند، پێویستە عێراقییەکان پەند لەو ئەزموونانە وەربگرن کە پێیدا تێپەڕبوون و کار بکەن بۆ هێنانەکایەى داهاتوویەکى باشتر، بەڵام ئەوە نایەتەدى بەبێ رێگرى لە دەستوەردانى دەرەکى بە سەرجەم شێوازەکانى و چەسپاندنى دەسەڵاتى یاسا و سنووردارکردنى چەک لە دەستى دەوڵەت.
 
ئەو گوتانەى عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەی عێراق لەکاتى پێشوازیکردن لە محەممەد حەسسان، نوێنەرى سکرتێرى گشتیى نەتەوەیەکگرتووکان لە عێراق بوو.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى نووسینگەکەی، عەلى سیستانی لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەى بەو رۆڵە داوە کە نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قۆناخى داهاتوو پێویستە لە عێراق بیبینێت.
 
سیستانى رایگەیاندووە، دەبێت عێراقییەکان، بەتایبەت دەستەبژێرى هۆشیار، پەند لەو ئەزموونانە وەربگرن کە پێیدا تێپەڕبوون و کار بکەن بۆ هێنانەکایەى داهاتوویەکى باشتر بۆ عێراق، کە هەمووان تیایدا بە ئاسایش و سەقامگیرى و گەشەسەندوویی بژین، بەڵام ئەوە نایەتەدى بەبێ دانانى پلانێکى زانستى و کرداری بۆ بەڕێوەبردنى دەوڵەت لەسەر بنەماى دەستپاکى و رێگرى لە دەستوەردانى دەرەکى بە سەرجەم  شێوازەکانى، چەسپاندنى دەسەڵاتى یاسا، سنووردارکردنى چەک لە دەستى دەوڵەت و بنەبڕکردنى گەندەڵى لە سەرجەم ئاستەکان.
 
ئەوە یەکەم کۆبوونەوەى محەممەد حەسسان بوو لەگەڵ عەلى سیستانی لەدواى ئەوەى 15ى تەممووز بە فەرمى وەکو نوێنەرى سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەستنیشان کرا.
 
نووسینگەى مەرجەعى باڵاى شیعەکان رایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەدا سیستانی باسی لەو "ئاڵنگارییە گەورانە" کردووە کە ئێستا عێراق رووبەڕووى دەبێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە

دیالە دوو سەرۆک ئەنجوومەنى هەیە

دادگەى کارگێڕیى عێراق سەرۆکى لەکارلادراوى ئەنجوومەنى پارێزگاى دیالە بە کاتى دەگەڕێنێتەوە بۆ پۆستەکەى تاوەکو ئەو کاتەى سکاڵایەک لەبارەى لادانیەوە یەکلادەکرێتەوە. ئەو بڕیارە هەمان رۆژى دەستبەکاربوونى سەرۆکى نوێى ئەنجوومەن بوو