موقتەدا سەدر دوای دوو مانگ دوورکەوتنەوە لە گوتاردان لە نەجەف گوتارێکی پێشکێشکرد
رووداو دیجیتاڵ
موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر لەدواى زیاتر لە دوو مانگ لە دوورکەوتنەوە لە گوتاردان، بە پێشکێشکردنى گوتارى هەینى لە مزگەوتى کوفە لە نەجەف دەرکەوتەوە، بەبێ ئەوەى باس لە هیچ پرسێکى سیاسی بکات.
رۆژی 4ى تشرینى دووەمى 2022، موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر گوتارى هەینى لە مزگەوتى کوفە لە شارى نەجەف پێشکێش کرد، دوایین گوتار کە سەدر پێشکەشی کردبوو، لە 30ى ئابى 2022 بوو.
لەو گوتارەى لە مزگەوتى کوفە پێشکێشی کرد، موقتەدا سەدر باسی لە پرسی سیاسى نەکرد و گوتارەکەى ئایینى بوو.
رۆژی 30ى ئاب دەرکەوت و گوتارێکی پێشکێشکرد و داوای لە لایەنگرانى کرد کۆتایی بە خۆپێشاندان و مانگرتن بهێنن، کە بەهۆى ناکۆکى لەبارەى پێکهێنانى حکومەت لەگەڵ چوارچێوەى هاوئاهەنگى هاتبوونە سەر شەقام و داوایان دەکرد ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى، پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە.
دوورکەوتنەوەى موقتەدا سەدر لە کارى سیاسى لەدواى ئەوە هات، کە لە 15ى حوزەیران 73 ئەندامەکەى فراکسیۆنى سەدر لە پەرلەمان دەستیان لەکارکێشاوەیە.