میوانخانەکەی لاهوور شێخ جەنگی لە بەغدا دەدرێتە قەیس خەزعەلی

04-11-2022
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی زانیارییەکانی رووداو میوانخانەکەی لاهوور شێخ جەنگی لە بەغدا کە پێشتر یەکێک بووە لە کۆشکەکانی ساجیدە خەیروڵڵای هاوژینی سەدام حوسێن، لەلایەن یەکێتییەوە پێشکێشی قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کراوە، ئەو میوانخانەیە کە نزیکە لە باڵەخانەی سەرۆکایەتیی کۆمار، رووبەرەکەی نزیکەی شەش هەزار مەترە.
 
بەپێی بەدواداچوونی رووداو، چەند رۆژێکە کۆشکەکە لەلایەن یەکێتییەوە دراوەتە ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، وەکو دەستخۆشییەک لە هەوڵەکانی لە ماوەکانی رابردوو بۆ پشتیوانیکردنی لە یەکێتی.
 
کۆشکی میوانخانەی لاهوور شێخ جەنگی، کە رووبەڕەکەی نزیکەی 6000 مەتر دووجایە، دەکەوێتە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار و لە پەرلەمانیشەوە نزیکە، پێش رووخانی رژێمی پێشووی عێراق لە ساڵی 2003 یەکێک بووە لە کۆشکەکانی حەوانەوەی ساجیدە خەیڕوڵڵا، هاوژینی سەدام حوسێن، بەڵام دوای ساڵی 2003 یەکێتی بەکاریهێناوە و دواتر لەلایەن ئیدارەی گشتیی یەکێتییەوە بۆ راییکردنی کارەکانی ئەو حیزبە سوودی لێبینراوە، بەڵام بە کەمی، دواتر لاهوور شێخ جەنگی نۆژەنی کردووەتەوە و کردوویەتییە ئۆفیس و میوانخانەی خۆی لە بەغدا، ئەو کاتەی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.
 
پێدانی میوانخانەکەی لاهوور شێخ جەنگی بە قەیس خەزعەلی لەکاتێکدا دێت لاهوور شێخ جەنگی بە سەردانێک لە بەریتانیایە.
 
یەکێک لە کەسە نزیکەکانی لاهوور شێخ جەنگی بە رووداوی گوت: "ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەیەک لە چەکدارەکانی عەسائیبی ئەهلی حەق و نووسینگەی قەیس خەزعەلی چوونەتە شوێنەکە بە کەسانەی لەوێن گوتوویانە، کە دەبێت چۆڵی بکەن و لەمەودوا ئەو شوێنە هی ئەوانە."
 
رووداوی پەیوەندیی بە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سادیقونی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەقەوە کرد، بەڵام گوتیان ئاگاداری بابەتەکە نین.
 
لەگەڵ تووندبوونی ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەت لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و وەزارەتەکانیش، یەکێک لەو لایەنانەی یەکێتی زۆرترین کۆبوونەوەی لەگەڵدا کرد عەسائیب بوو، بەدیاریکراوی لەگەڵ قەیس خەزعەلی.
 
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی، رۆژی هەینی لەبارەی کۆشکەکەی لاهوور شێخ جەنگییەوە گوتی: "لەدوای 8ـی تەممووزی 2021ەوە دەست بەسەر ئەو میوانخانەیەش گیرا، ئیدی نەیانهیشتووە نزیکەکانی لاهوور شێخ جەنگی بچنە ئەو شوێنە و شوێنەکانی دیکەش."
 
رۆژی 8ی تەممووزی 2021 کێشە نێوخۆییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەنێوان لاهوور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی تەقینەوە، دوای ئەوەی گۆڕانکارییەکان لەنێو دەزگا ئەمنییەکان دەستیان پێکرد و دواتر لاهوور شێخ جەنگی بە ژەهرخواردکردنی بافڵ تاڵەبانی تۆمەتبارکرا و دواتر لە حیزبەکە دوورخرایەوە. بافڵ تاڵەبانی دەستی بە ژمارەیەک گۆڕانکاریی کرد و چەندین تۆمەت درانە پاڵ لاهوور شیخ جەنگی، کە لە زیاتر لە بۆنەیەکدا رەتیکردوونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.