چوار تەقینەوە لە بەغدا روویاندا؛ کوژراو و بریندار هەن

04-11-2018
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن بەغدا
A+ A-

رووداو - بەغدا 

پەیامنێری رووداو رایگەیاند، چوار تەقینەوە لە شاری بەغدا روویانداوە، کوژرا و بریندار هەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو لە گۆڕەپانی عەدەن لە باکووری شاری بەغدا تەقییەوە، بەو هۆیەوە دوو کەس کوژران و چوار کەسی دیکەش برینداربوون. 

هەر ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی شوعلە لە باکووری رۆژئاوای بەغدا لەنێو پاسێکی جۆری کیا بۆمبێک تەقییەوە، لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

تەقینەوەی سێیەم لە ناوچەی حەبیبییە لە رۆژهەڵاتی بەغدا بووە، کە بۆمبێک لەنێو پاسێکدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا پێنج کەس برینداربوون. 

هەروەها بۆمبێکی دیکەش لە ناوچەیەکی بازرگانی لە گەڕەکی توراس لە باشووری بەغدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە