هادی عامری بۆ رووداو: هەڵوێستەکەی (سەرۆک بارزانی) بەستەڵەکی شکاند

04-07-2024
هێمن عەساف
هادی عامری.
هادی عامری.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی فراکسیۆنی نەبنی کە هاوکات سەرۆکی رێکخراوی بەدرە، بە رووداوی راگەیاند، سەردانەکەی سەرۆک بارزانی سەردانێکی سەرکەوتووانە بووە و حکومەت رژدە بۆ چارەکردنی هەموو ئەو کێشانەی ماونەتەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان. 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ـی تەممووزی 2024، هادی عامری دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و بە هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا گوت: "سوپاس بۆ خوا، برای بەڕێزمان مەسعود بارزانی سەردانێکی سەرکەوتووی بۆ بەغدا کرد. بەستەڵەکی شکاند و گفتوگۆی جیدی لەبارەی حکومەتەوە کرد."
 
لەبارەی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هادی عامری بە رووداوی گوت: "حکومەت مکوڕە بۆ چارەکردنی هەموو ئەو کێشانەی ماونەتەوە لەگەڵ هەرێم[ـی کوردستان]."
 
هادی عامری لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی گوتی: "دیداری بەڕێزیان لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی، دیدارێکی دۆستانە و برایانەی راشکاوانە بوو. بە راشکاوی قسەی کرد و بە راشکاوی لەگەڵ بەڕێزیان قسەمان کرد. پێمانوایە ئەم دیدارانە زۆر گرنگن بۆ سەقامگیری ئەمنی و سیاسیی عێراق و لەپێناو عێراقێکی بەهێز و گەشەسەندوودا." 
 
دەقی قسەکانی هادی عامری، سەرۆکی فراکسیۆنی نەبنی
 
"سوپاس بۆ خوا، برای بەڕێزمان مەسعود بارزانی سەردانێکی سەرکەوتووی بۆ بەغدا کرد. بەستەڵەکی شکاند و گفتوگۆی رژدی لەبارەی حکومەت کرد. حکومەتیش مکوڕە بۆ چارەکردنی هەموو ئەو کێشانەی ماونەتەوە لەگەڵ هەرێم[ـی کوردستان]. هەروەها دیداری بەڕێزیان لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی، دیدارێکی دۆستانە و برایانەی راشکاوانە بوو. بە راشکاوی قسەی کرد و بە راشکاوی لەگەڵ بەڕێزیان قسەمان کرد. پێمانوایە ئەم دیدارانە زۆر گرنگن بۆ سەقامگیری ئەمنی و سیاسیی عێراق لەپێناو عێراقێکی بەهێز و گەشەسەندوو."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرگریی عێراق خولى ئەفسەران دەکاتەوە؛ 'پێشمەرگە دەتوانێت بەشدار بێت'

وەزارەتى بەرگریى عێراق خولێکى ئەفسەران بۆ دەرچووانى زانکۆ لە هێزە ئەمنییەکانى عێراق دەکاتەوە. جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق دەڵێت: "پێشمەرگەش دەتوانن بەشدار بن".