حکومەتی عێراق پێنج رۆژ پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند

04-06-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق پێنج رۆژی وەکو پشووی جەژنی قوربانی ئەم ساڵ راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 04-06-2024 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا پشووی جەژنی قوربان لە رۆژی یەکشەممە 16ی حوزەیرانەوە دەستپێبکات و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 20ی هەمان مانگ دەبێت.

رۆژی یەکشەممە 23ی مانگ، دەوامی فەرمانگەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق دەستپێدەکاتەوە.

رۆژانی هەینی و شەممە لە دامودەزگاکانی عێراق دەوام نییە.

جەژنی قوربان رۆژی 10ی مانگی زولحیجە لە ساڵی کۆچی دەستپێدەکات و تاوەکو 13ی زولحیجە بەردەوام دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە