رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەنجوومەنی کاری عێراقی-چینی رایگەیاند، جێبەجێکردنی زیاتر لە 200 پڕۆژە لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی چین-عێراق لەبەردەستی سەرۆکوەزیرانی عێراقە و بڕی پێنج ملیار دۆلاری عێراق بۆ ئەو پڕۆژانە لە چینە.
حەیدەر روبەیعی، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە بە رۆژنامەی فەرمیی عێراقی راگەیاند "لە داهاتوودا و لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی نێوان هەردوو وڵات، 200 پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن، کە ئێستا لەسەر مێزەکەی محەممەد شیاع سوودانین و ئامادە دەکرێن بۆ جێبەجێکردن."
دەڵێت "بەپێی رێککەوتننامە ستراتیژییەکە، عێراق رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە چین، بەڵام دواتر بۆ 150 هەزار زیادکراوە."
ئەو بڕە پارەیەی عێراق کە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە لە چینە، گەیشتووەتە 5 ملیار دۆلار. روبەیعی دەڵێ "پڕۆژەکان بۆ خزمەتی خەڵک و دابینکردنی هەلی کار دەبن."
بەپێی قسەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی کاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، لیژنەکە پێشنیازی بۆ باڵیۆزی چین لە عێراق کردووە بانگهێشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بکات بۆ ئەوەی سەردانی چین بکات بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە.
روونیشیکردەوە "بانکەکانی ئیسلامیی عێراق، مەشریقی عەرەبی، نیشتمانی، زەینی عێراق، نێودەوڵەتیی عێراق، ئاشوور و گەشەپێدان، ئارەزووی خۆیان بۆ کردنەوەی هەژماری بانکیی هاوبەش لەگەڵ هاوتا چینییەکانیان نیشانداوە ئەگەر کۆمەڵەکەیان نامە بۆ باڵیۆزخانەی چین بنێرن بۆ ئەوەی هەڵیانبژێرێت."
حەیدەر روبەیعی، ئەوەشی گوتووە ئەنجوومەنەکەیان پشتیوانی لە سەرجەم بانکەکانی عێراق دەکات. "ئەگەر بانکەکان کراوە و هەمەچەشن بن، حەواڵەکردنی پارە بۆ چین بەبێ سو‌و و رسوومات دەبێت."
شۆڕش خالید، باڵیۆزی عێراق لە چین، رۆژی چوارشەممە، (18-10-2023) لە رێوڕەسمێکدا کە تایبەت بوو بە رێگەی ئاوریشم بە مەهدی فەرەج، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداوی لە پەکین گوت، ئەم ساڵ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و چین دەگاتە 50 ملیار دۆلار.
مانگی ئەیلوولی ساڵی 2019، شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق سەردانی چینی کرد، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ژمارەیەک رێککەوتنیان واژۆکرد، کە چەندین بواری جیاجیای لەخۆگرت، دواتر بە رێککەوتننامەی چینی ناوی دەرکرد.
رێكکه‌وتنه بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ به‌بێ سه‌پاندنی مه‌رجی قورس له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌كاتی دروستبوونی گرفت و تێكچوونی كه‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان، دەسته‌ی باڵای نێوده‌وڵه‌تی نێوه‌ندگیری ده‌كات.
بەپێی رێککەوتنەکە؛ رۆژانه عێراق 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌هه‌ردوو كۆمپانیای (زنهوا، سینوك)ـی چینی ده‌فرۆشێت. ئاستی به‌شداریی بانكی چین بۆ سندووقی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا 10 ملیار دۆلار ده‌بێت، له ئەگەری سه‌ركه‌وتنی قۆناخی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كان، عێراق راده‌ستكردنی نه‌وت به كۆمپانیا چینییه‌كان بۆ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا زیاد ده‌كات، چینیش بڕی پێدانی پاره بۆ 30 ملیار دۆلار زیاد ده‌كات.
لە رێککەوتنی عێراق و چیندا هاتووە، پاره‌كانی سندووقه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات تەرخان دەکرێت، بۆ بواره‌كانی دروستكردنی فڕۆكه‌خانه، خوێندنگه، قیرتاوكردنی رێگەوبانه‌كانی ده‌ره‌وه، دروستكردنی هێڵی ئاسنین، پاكکردنه‌وه‌ی ئاوی دیجله، فورات و شه‌تولعه‌ره‌ب، دروستكردنی یه‌كەی نیشته‌جێبوون، جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی وزه، پرۆژه‌كانی ژێرخان و جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی دیكه له‌سه‌ر داواكاریی حكومه‌تی عێراق.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ