بڕیاری پەرلەمانی بۆ پەسندکردنی خشتەی بودجەی عێراق دەرچوو

04-06-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی عێراق، بڕیاری پەرلەمانی بۆ پەسندکردنی خشتەی بودجەی 2024 دەرکرد.
 
رۆژی سێشەممە 03-06-2024 موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی عێراق بڕیاری پەرلەمانی بە ژمارە (63)ی ساڵی 2024 تایبەت بە پەسندکردنی خشتەی بودجەی فیدراڵیی 2024 دەرکرد.
 
لە بڕیارەکەدا هاتووە، دەبێت ئەنجوومەنی وەزیران دوو تریلیۆن دینار بۆ پارێزگاکان بگوازێتەوە و لەسەر بنەمای چڕیی دانیشتووان و هەژاری، پارەکە بەسەر پارێزگاکان دابەش بکرێت.
 
رۆژی دووشەممە 04-06-2024 پەرلەمانی عێراق خشتەی بودجەی ساڵی 2024ی پەسند کرد. جگە لە گۆڕانکاری و گواستنەوەی دوو تریلیۆن دینار لە بودجەی وەزارەتەکانەوە بۆ پارێزگاکان، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لەو خشتەیە نەکرا کە بۆ پەرلەمان نێردرابوو.
 
بودجەى عێراق بۆ 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینارە کە نزیکەى 12 تریلیۆن دینارى بەراورد بە ساڵى 2023 زیاتر بووە. لەو بڕە پارەیە 20.9 تریلیۆن دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە بۆ ساڵێک، کە نۆ ترلیۆن و 55 ملیار دینارى بۆ مووچەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمیسیۆن و پەنجەی کەسێک لەکاتی دەنگدان

کۆمیسیۆن: ملیۆنێک دەنگدەر زانیارییان نوێکردووەتەوە و زیاتر لە 70 پارت خۆیان تۆمارکردووە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، نزیکەی یەک ملیۆن دەنگدەر زانیارییەکانیان نوێکردووەتەوە؛ زیاتر لە 70 پارتیش خۆیان بۆ بەشداریکردن تۆمار کردووە.