لە مانگێکدا 5537 هاوژین لە عێراق لەیەکدی جیابوونەتەوە؛ یەکێک لە هۆکارەکان نەبوونی شارەزاییە لە پەیوەندی

04-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مانگی نیسانی ئەم ساڵ، پێنج هەزار و 537 جیابوونەوەی هاوژینان لە دادگەکانی عێراق تۆمارکراون. رۆژانە 184 جیابوونەوە هەبووە. بەڕێوەبەری رێکخراوێکی تایبەت بە کاروباری ئافرەتان دەڵێت "هۆکاری سەرەکی؛ نەبوونی شارەزاییە لە پەیوەندیی نێوان هاوژینان."
 
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئامارەکانی تایبەت بە هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوژینانی بۆ مانگی نیسانی 2024 بڵاوکردەوە.
 
بەپێی ئامارەکان؛ لە ماوەی ئەو مانگەدا 21 هەزار و 851 هاوسەرگیری، 5 هەزار و 537 جیابوونەوە تۆمارکراون، بەو پێیە رۆژانە 184.5 جیابوونەوە و 728.3 هاوسەرگیری هەبووە.
 
دوعا عوبەیدی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی مەساری رەحمەی تایبەت بە کاروباری ئافرەتان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "چەند ساڵێکە جیابوونەوە زۆر بووە، هۆکارەکانیشی دیار و زۆرن، لەنێویاندا نەبوونی هونەر و شارەزایی لە پەیوەندیی نێوان ژن و مێرد کە دەبێتە هۆی لێکتێنەگەیشتن و کێشە."
 
بە بۆچوونی ئەو، گۆڕانی بەها و چەمکەکان و لێتێگەیشتنیان لە هۆکارەکانی دیکەی جیابوونەوەن. "ئێستا تێڕوانینی کۆمەڵگە بۆ هاوسەرگیری گۆڕاوە، جگە لەوەی تێڕوانین لەبارەی جیابوونەوەش گۆڕاوە و جیابوونەوە لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە لە جاران زیاتر قبووڵکراوە."
 
بەڕێوەبەری رێکخراوەکەی تایبەت بە ئافرەتان بە رووداوی گوت "تەکنەلۆژیا، بەکارهێنانی مۆبایل، کرانەوە، زوو بەستنی پەیوەندی، هەژاری، تووندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان، ناپاکی و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەریش لە هۆکارە دیارەکانی زیادبوونی جیابوونەوەن."
 
بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئامارەکانی جیابوونەوە و هاوژینی بەپێی پارێزگاکانی عێراق لە مانگی نیسانی ئەم ساڵ بەمشێوەیە بووە:
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی رەسافە لە بەغدا:
هاوژینی
3826
جیابوونەوە
896
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرخ لە بەغدا:
هاوژینی
2249
جیابوونەوە
1061
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی نەینەوا: 
هاوژینی
1963
جیابوونەوە
502
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی دیالە:
هاوژینی
993
جیابوونەوە
208
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی بابل:
هاوژینی
1428
جیابوونەوە
167
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی نەجەف:
هاوژینی
1032
جیابوونەوە
235
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرکووک:
هاوژینی
851
جیابوونەوە
202  
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی زیقار:
هاوژینی
1375
جیابوونەوە
148
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی ئەنبار:
هاوژینی
1310
جیابوونەوە
258
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەسرە:
هاوژینی
1873
جیابوونەوە
607
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی واست:
هاوژینی
896 
جیابوونەوە
163 
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی سەڵاحەددین:
هاوژینی
936
جیابوونەوە
151  
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی موسەننا: 
هاوژینی
584
جیابوونەوە
112  
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی میسان:
هاوژینی
877
جیابوونەوە
166  
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەربەلا:
هاوژینی
859 
جیابوونەوە
422  
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی قادسیە:
هاوژینی
799
جیابوونەوە
239  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت