رەشنووسی بودجەی عێراق: بودجەی بەرگری و ئاسایش دوو هێندەی بودجەی پەروەردە و فێرکردنە

04-04-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە رەشنووسی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2023دا کە خەرجییەکانی 153 ملیار دۆلار زیاترە، بودجەی ئاسایش و بەرگریی عێراق نزیکەی 30 تریلیۆن دینار دەبێت، کە رێژەی 14.6٪ـی کۆی خەرجییەکان پێکدەهێنێت، لەکاتێکدا بودجەی پەروەردە و فێرکردن 15 تریلیۆن و 110 ملیار  دینارە کە دەکاتە 7.5٪ـی خەرجییەکان. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "ناردنی رەشنووسی بودجە زۆر دواکەوت و رەنگە بۆ مانگی حوزەیران بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە."
 
153 ملیار دۆلار، گەورەترین بودجەی مێژووی عێراق
 
خەرجییەکانی بودجەی گشتیی عێراق بە 199 تریلیۆن و 22 ملیار و 111 ملیۆن و 663 هەزار دینار خەمڵێندراوە، کە خەرجیی وەبەرهێنان 49 تریلیۆن و 462 ملیار و 151 ملیۆن و 754 هەزار دینارە. 
 
هەرچی خەرجیی بەکارخستنە: 133 تریلیۆن و 221 ملیار و 694 ملیۆن و 2 هەزار دینارە. خەرجیی قەرزەکانی بریتییە لە  12 تریلیۆن و 750 ملیار و 981 ملیۆن و 21 هەزار دینار، لەگەڵ 3 تریلیۆن و 587 ملیار و 284 تریلیۆن دینار کە خەرجیی بەرنامە تایبەتەکانە. 
 
بەپێی هەژمارکردنی 100 دۆلاری ئەمریکی بە بەهای 130 هەزار دینار، کۆی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 دەکاتە 153 ملیار و 93 ملیۆن و 932 هەزار دۆلار.
 
رۆژی سێشەممە 4-4-2023، ماجیدە تمێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رەشنووسی بودجەی گشتی زۆر دواکەوتووە، رۆژی 16ـی ئادار رەشنووسەکە گەیشتە پەرلەمان و 31ـی ئادار گەیشتە لیژنەی دارایی، لانیکەم پێویستی بە مانگ و نیوێک هەیە بۆ پەسندکردنی، دواتر واژۆی سەرۆککۆمار و بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق دەمێنێت، واتە رەنگە مانگی حوزەیران بەرکار بێت، ئەمەش زۆر درەنگە و شەش مانگی ساڵەکە رۆیشتووە، بۆیە بەگشتی رەشنووسەکە لە وادەی یاسایی خۆی زۆر دواکەوتووە و خراپە."
 
بودجەی بەرگری و ئاسایش دوو هێندەی بودجەی پەروەردەیە
 
بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو بۆ رەشنووسی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2023، بودجەی بەرگری و ئاسایش، 29 تریلیۆن 84 ملیار و 451 ملیۆن و 292 هەزار دیناری بۆ تەرخانکراوە، کە دەکاتە 14.6٪ـی کۆی خەرجییەکان، کە بەمشێوەیەیە: 
 
- ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی: 401 ملیار و 237 ملیۆن و 186 هەزار دینار
- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق: 307 ملیار و 542 ملیۆن و 798 هەزار دینار
- وەزارەتی بەرگری: 7 تریلیۆن و 849 ملیار و 981 ملیۆن و 415 هەزار دینار 
- پڕچەککردنی وەزارەتی بەرگری: یەک تریلیۆن و 913 ملیار و 729 ملیۆن و 210 هەزار دینار
- وەزارەتی ناوخۆ: 13 تریلیۆن و 205 ملیار و 487 ملیۆن و 961 هەزار دینار
- پڕچەککردنی وەزارەتی ناوخۆ: 682 ملیار دینار
- حەشدی شەعبی: 3 تریلیۆن و 579 ملیار و ملیۆن و 403 هەزار دینار
- پڕچەککردن حەشدی شەعبی: 164 ملیار و 300 ملیۆن دینار
- دەزگای دژەتیرۆری عێراق: 797 ملیار و 853 ملیۆن و 719 هەزار دینار
- دەستەی دەروازە سنوورییەکان: 98 ملیار و 793 ملیۆن و 230 هەزار دینار
- دەستەی پیشەسازیی چەنگی: 75 ملیار و 245 ملیۆن و 112 هەزار دینار
- تەرخانکردنی فیرقەی تایبەت (12) هەزار کەس: 8 ملیار و 940 ملیۆن و 371 هەزار دینار
 
ماجیدە تمێمی لەبارەی بودجەی بەرگری و ئاسایشەوە، ئەوەی گوت: "راستە هێشتا عێراق لەشەڕی دژ بە تیرۆردایە، هەڕەشەی لەسەرە، بەڵام دەکرێت ئەو بڕەی دیاریکراوە لە هەندێک بوار کەمبکرێتەوە بۆ ئەوەی بخرێتە سەر بوارەکانی وەبەرهێنان و پڕۆژەکان و پەروەردە و فێرکردن و دروستکردنی قوتابخانە و پڕۆژی خزمەتگوزاری."
 
پەرلەمانتارەکە روونیشیکردەوە، "لەگەڵ ئەوانەشدا لەچاو ساڵانی رابردوودا پشکی ئاسایش و بەرگری لە بودجەی گشتیی عێراق کەمکراوەتەوە."
 
بەپێی رەشنووسی بودجەکە، بودجەی پەروەردە و فێرکردن بەگشتی: 15 تریلیۆن و 110 ملیار و 938 ملیۆن و 797 هەزار دینارە. ئەمەش نیو هێندەی بودجەی بەرگری و ئاسایشە. 
 
بودجەی وەزارەتی پەروەردە: 11 تریلیۆن و 812 ملیار و 679 ملیۆن و 494 هەزار دینارە و بوجەی وەزارەتی خوێندنی باڵاش 3 تریلیۆن و 160 ملیار و 212 ملیۆن و 68 هەزار دینارە. 
 
7 ترلیۆن دینار بۆ بەشەخۆراک و کڕینەوەی گەنم
 
بودجەی بەشێک لە وەزارەت و سەرۆکایەتی و دامەزراوەکان بەوشێوەیەن:
 
وزە: 41 تریلیۆن و 268 ملیار و 56 ملیۆن و 922 هەزار دینار
تەندروستی: 9 تریلیۆن و 702 ملیار و 342 ملیۆن و 437 هەزار دینار
خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان: 31 تریلیۆن و 647 ملیار و 505 ملیۆن و 631 هەزار دینار، لەوانە، دەستەی سکاڵاکانی موڵکداری، ماددەی 140 و دامەزراوەی شەهیدان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبنران و چەندینی دیکە.
سەرۆکایەتیی کۆمار: 94 ملیار و 200 ملیۆن دینار. 
ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیران: 920 ملیار و 348 ملیۆن و 249 هەزار دینار.
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران: 642 ملیار و 302 ملیۆن و 563 هەزار دینار.
نووسینگەی سەرۆکوەزیران: 129 ملیار و 149 ملیۆن و 973 هەزار دینار.
دیوانی وەقفی شیعە: 1 تریلیۆن و 459 ملیار و 953 ملیۆن و 660 هەزار دینار.
دیوانی وەقفی سوننە: 439 ملیار و 965 ملیۆن و 560 هەزار دینار.
دیوانی وەقفی ئایینەکانی کریستیان و ئێزدی و سابیئەی مەندایی: 13 ملیار و 378 ملیۆن و 969 هەزار دینار.
کۆبۆنی خۆراک و هاندانی کڕینەوەی گەنم و گەنمەشامی: 7 تریلیۆن و 162 ملیار و 68 ملیۆن و 970 هەزار دینار.
وەزارەتی کارەبا: 17 تریلیۆن و723 ملیار و 775 ملیۆن و 915 هەزار دینار.
وەزارەتی نەوت: 41 تریلیۆن و 268 ملیار و 56 ملیۆن و 922 هەزار دینار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی پێشووی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت 'لەسەر هەڵبژاردن و دۆخی ناوچەکە' کۆدەبێتەوە

بەرپرسێکى هاوپەیمانیی چوارچێوەى هاوئاهەنگى رایگەیاند، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو هاوپەیمانى ئیدارەی دەوڵەت بۆ تاوتوێکردنى دۆخى ناوچەکە و پرسی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە.