لە عێراق لە دوو مانگدا دەست بەسەر دوو تۆن مادەی هۆشبەردا گیراوە

04-03-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی عێراق، رایگەیاند، لە دوو مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا دەستیان بەسەر نزیکەی  دوو تۆن مادەی هۆشبەردا گرتووە. لیژنەیەکیش پێکهێنراوە کە بەشێوەی کتوپڕ دەچنە ناوەندەکانی خوێندن و دامەزراوە حکومییەکان، پشکنینی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بۆ خوێندکار و کارمەندان دەکەن.
 
حوسێن تەمیمی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەکو یەکەم هەنگاو، ساڵی رابردوو وەزیری ناوخۆ بڕیاری دا کە لیژنەیەکی باڵا پێکبهێندرێت بۆ پشکنینی مادەی هۆشبەر بە کتوپڕی سەرجەم کارمەندانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ.
 
حوسێن تەمیمی دەڵێت، وەزیری ناوخۆ بڕیاری دا هەرکەسێک بەکارهێنەری ئەو مادانە بێت راستەوخۆ لە کار و پۆستەکەی دووریبخاتەوە، بەڵام دوای پشکنینەکان دەرکەوت تەنیا چەند کارمەندێکی کەم بەکارهێنەربوون و دوورخرانەوە.
 
بەگوتەی تەمیمی ئێستا لیژنەیەکی دیکە پێکهێنراوە و دەستبەکاربوون، کە بەشێوەی کتوپڕ دەچنە قوتابخانە، زانکۆ، نەخۆشخانە و دامەزراوە حکومییەکان و پشکنینی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بۆ کارمەند و مامۆستا و قوتابیان دەکەن.
 
حکومەتی عێراق چەندین رێگەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان گرتووەتەبەر، لەوانە هەر کەسێک بیەوێت ماستەر و دکتۆرا بخوێنێت، دەبێت پشکنینی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەری بۆ بکرێت، و ئەگەر کەسەکە بەکارهێنەربێت رێگەی پێنادرێت خوێندنەکەی تەواوبکات، ئەمە جگە لەوەی بۆ پێدانی مۆڵەتی شۆفێری و چەکهەڵگرتنیش هەمان مەرج دانراوە.
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی عێراق، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو یەکی ئەم مانگە، زیاتر لە یەک تۆن و 750 کیلۆگرام لە سەرجەم جۆرەکانی مادەی هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیراوە و، نزیکەی 2000 هەزار تۆمەتباری بەکارهێنان و بازرگانی کردن بەو مادانە دەستگیرکراون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی سوودانی و فەرماندەیی هاوپەیمانیی نێودەڵەوڵەتیی دژی داعش

سوودانی: پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا گرنگە

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سووریا، جەختی لە گرنگیی پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا کردەوە.