فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی گیانی لەدەستدا

04-02-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی پاش ئەوەی بەهۆی هێرشەکەی ئەمریکا لە رۆژی شەممە بە سەختی بریندارببوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی گیانی لەدەستدا
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حەشدی شەعبی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، حەسەن عەباس بەلداوی، فەرماندەی کەتیبەی سێی بەڕێوەبەرایەتیی دژە قەڵغانی حەشدی شەعبی، رۆژی یەکشەممە، 4ـی شوباتی 2023، گیانیلەدەستدا و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازیی حوسێن لە بەغدا بە مەبەستی توێکاری و هەندێک رێکاری دیکە.
 
دوای گیانلەدەستدانی ئەو فەرماندەیەش ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی شەوی 2ـی شوباتی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی بۆ 17 کەس بەرزبووەوە.
 
حەسەن عەباس بەلداوی، بەهۆی هێرشەکەی رۆژی 2ـی شوباتی 2024، لە شارۆچکەی قائیمی سەر بە پارێزگای ئەنبار لەگەڵ 35 چەکداری دیکە لە هێرشە بریندار ببوو.
 
شەوی 02-02-2024 فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ناسراو نە سێنتکۆم بڵاویکردەوە، "85 شوێن لەلایەن هێزەکانمانەوە لە عێراق و سووریا کراونەتە ئامانج و 125 مووشەک تەقێندراون. هێرشەکان بۆ سەر چەند ناوچە و دامەزراوەیەکی گرنگی گرووپەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بووە."
 
رۆژی شەممە، 03-02-2024 ، دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "بەهۆی هێرشە دووژمنکارییەکە"ـی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانیان لە سنووری قەزای قائیمی رۆژئاوای عێراق، 16 کەسیان کوژراون و 35ـی دیکە بریندار بوون. راشیگەیاند، "گەڕان بەدوای ژمارەیەک تەرم بەردەوامە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت