سوودانی سەردانی بریندارەکانی هێرشەکەی ئەمریکا دەکات

04-02-2024
هێمن بابان رەحیم
ڤیدیۆی سەردانەکەی سوودانی کە لەلایەن نووسینگەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە
ڤیدیۆی سەردانەکەی سوودانی کە لەلایەن نووسینگەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە
نیشانەکردن محەممەد شیاع سوودانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی بریندارانی حەشدی شەعبیی کرد، کە رۆژی هەینی لە هێرشێکی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار بریندار بوون و، داوایکرد هەموو پێداویستییە پزیشکییەکانیان بۆ دابینبکرێت.
 
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی نەخۆشخانەی سەربازیی حوسێنی لە بەغدا کرد، کە ژمارەیەک لە بریندارانی حەشدی شەعبی و سڤیلیشی تێدایە، ئەوانەی لە هێرشەکەی دووی ئەم مانگەی هێزەکانی ئەمریکا بریندار بوون.
 
سوودانی بەدواداچوونی بۆ خزمەتگوزاریی پزیشکی و پێدانی چارەسەری بۆ ئەو بریندارانە کرد و، داوایکرد "چاودێریی تەواویان بکرێت و سەرجەم پێداویستییەکانی چارەسەرییان بۆ دابینبکرێت، ئومێدی زوو چاکبوونەوەشی بۆ خواستن." وەکو لە راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووە.
 
شەوی دووی شوباتی 2024، فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لەبارەی هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر عێراق و سووریا، بڵاویکردەوە، "85 شوێن لەلایەن هێزەکانمان لە عێراق و سووریا کراونەتە ئامانج و، 125 مووشەک تەقێندراون. هێرشەکان بۆ سەر چەند ناوچە و دامەزراوەیەکی گرنگی گرووپەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بووە."
 
بەهۆی هێرشەکەوە 17 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و 35ـی دیکەش بریندار بوون. هەروەها بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی و کۆگەکانی چەک لەنێوبران.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت