شەقامی موتەنەبی بەغدا بە دڵی ئەدەبی عێراق ناودەبرێت

رووداو-بەغدا

شه‌قامی موتەنه‌بی ‌به‌غدا ناسراوه‌ به‌شه‌قامی سه‌رچاوه‌ی زانیاری و شیعر و ئەدەبی عێراقی، بۆ هه‌رشوێنك چاوده‌گێڕی جۆره‌ها كتێبت ده‌كه‌وێته‌ به‌رچاو.


د. حامد جاسم، مامۆستای زانكۆ لە بەغدا دەڵێت: "گرنگی شه‌قامی موته‌نه‌بی له‌ سه‌رچاوه ‌زانستییه‌كاندایه‌، چونكه‌ هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وەیەك به‌ زانست پێشده‌كه‌وێت، ئه‌و سه‌رچاوه‌ زانستیانە گه‌ر بۆی بگه‌ڕێینه‌وه‌ ده‌توانین كۆمه‌ڵگەی پێشكه‌وتوو بونیاد بنێین.

مێژوی شه‌قامی موته‌نه‌بی بۆ سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ‌له‌سه‌ره‌تادا ناوی ئه‌م شوێنه‌ قشله‌ بووه‌، به‌ڵام له‌ساڵی 1932 له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌وكاتی به‌غدا و بۆ به‌رز راگرتنی ناوی شاعیری به‌ناوبانگی عێراقی ئه‌بو ته‌یبی كوڕی ئه‌حمه‌دی موته‌نه‌بی، كرایه‌ شه‌قامی موته‌نه‌بی، سه‌عدوون ماوه‌ی 42 ساڵه‌ له‌م شه‌قامه‌ كتێب ده‌فرۆشێت ئه‌و باسی چۆنیه‌تی كتێب فرۆشتن ده‌كات له‌ سه‌رده‌می حكومڕانی سه‌دام .

سه‌عدون دلێمی، كتێب فرۆش لە شەقامی موتەنەبی بە رووداوی راگەیاند: "ئه‌و كتێبانه‌مان چاپ ده‌كرد ئه‌وانه‌ی دژی رژێمی به‌عس بوون به‌ نهێنی ده‌مانفرۆشت و بڵاومانده‌كرده‌وه‌ دوور له‌چاوی  خهڵكی ، به‌ڵام ئه‌وكاتیش هیوامان هه‌بوو كه‌ داهاتوو باشترده‌بێت. 

‌سه‌ره‌تای شه‌قامی موته‌نه‌بی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامی ره‌شید و كۆتاییه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رووباری دیجله‌ ، درێژی شه‌قامه‌کە نزیكه‌ی 2500 مه‌تره‌ و پانییه‌كه‌شی 12 مه‌تره‌، به‌پێی زانیارییه‌كان زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌رچاوه‌ی زانستی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له‌خۆده‌گرێت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان