بە ئار پی جی و نارنجۆک هێرش دەکرێتە سەر بارەگاکانی دەوڵەتی یاسا و حیزبی دەعوە لە بەسرە

03-12-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای دوو هێرش بۆ سەر بارەگاکانی لە بەسرە، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کە نووری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بارەگاکانیان بپارێزن. سەرکردەیەکی ئەو هاوپەیمانێتییەش دەڵێت، " هێرشەکان بۆ ساردکردنەوەی بەربژێران و دەنگدەرانمانە و هێرشکەرەکان ناسراون."
 
رۆژی یەکشەممە، 3-12-2023، نووسینگەی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی سەر بارەگاکانی لە بەسرە بڵاوکردەوە و دەڵێت، "سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە کرانە سەر نووسینگەی هاوپەیمانی و نووسینگەی بەربژێرانمان لەلایەن کەسانی لادەر لە یاساوە. داوا لە هەردوو حکومەتی خۆجێی و ناوەندی و فەرماندە ئەمنییەکان دەکەین بەرپرسیارێتیی خۆیان بگرنە ئەستۆ بۆ پاراستنی بەربژێران و سەرجەم کادیرەکانمان."
 
ئاماژەی بەوەش کردووە، " ئەو کارانە رژدبوونمان لەسەر پڕۆژەی سیاسیمان کە ژیانی ئازاد و خۆشگوزەران و ئاسایش و سەقامگیری بۆ عێراق و عێراقییەکان دەستەبەردەکات، زیاتر دەکات."
 
درەنگانی شەوی رابردوو، دووجار لە دوو کاتی نزیک لە یەکدی و کاژێر 11:30ـی شەو، دوو هێرش کرانە سەر بارەگاکانی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و حیزبی دەعوە و بەربژێرێکی هاوپەیمانێتییەکە لە بەسرە.
 
هێرشی یەکەم بە ئار پی جی کراوەتە سەر نووسینگەی سەرەکیی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و حیزبی دەعوە لە نزیک پردی جەمعیات، هێرشی دووەمیش نووسینگەیەکی حیزبی دەعوەی لە نزیک هێڵی شەمەندەفەر لە ناوچەی مەعقەل لەنێو بەسرە لەرێگەی نارنجۆکەوە کردووەتە ئامانج کە هەڵمەتی هەڵبژاردنی یاسر عەبادیی بەربژێری هاوپەیمانێتییەکەشی تێدا دەکرێت."
 
رۆژی یەکشەممە، 03-12-2023، عەلی نەوفەل، یەکێک لە سەرکردەکانی حیزبی دەعوە لە بەسرە، لەبارەی هێرشەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت" ئێمە بکەرانی هێرشەکە و ئەو لایەنەشی کە لەپشتییەوەیانەوەیە دەناسین و ئاشکرایە کێ هێرشی کردووەتە سەرمان، بۆیە لە دادگە سکاڵایان لەسەر تۆماردەکەین و چاوەڕوانین حکومەتی خۆجێی بەسرە لەوبارەوە هاوئاهەنگمان بێت."
 
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک ئەو هێرشەی سەر دەوڵەتی یاسا و حیزبی دەعوە لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام لایەنگرانی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کە نووری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات زۆر جار لە بەسرە لەگەڵ لایەنگرانی موقتەدا سەدر ناکۆکییان هەبووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت